سەید ئەحمەد بەرزنجی: شەهید قاسم سولەیمانی دۆستی کورد و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو

(0) / / کردستان / زایەڵە سولەیمانی شەهید سەید ئەحمەد بەرزنجی


Jan 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

یاریدەدەری پێشووی مام جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند؛ سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکارییەکانی شەهید سولەیمانی دەکەین و ئەمەش پەیامێکە کە ئێمەی کورد بە وەفاین و ئەوانەی دۆستایەتی و هاوکاریی ئێمە دەکەن لەبیرمان دەمێننەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید ئەحمەد بەرزنجی لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە دووەم ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی، ئەبومەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان کە  لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو؛ وتی: شەهید حاجی قاسم سولەیمانی دۆستی گەلی کورد و گەلانی عێراق و هاوکار و یارمەتیدەری هەمووان لە مەینەتییەکان و هەروەها لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر بووە.
ناوبراو وتی: ئایەتوڵڵا سیستانی گەورە مەرجەعی شێعەکانی عێراق سەبارەت بە شەهید سولەیمانی ئەوەی وتووە کە ئەو شەهیدە گەورەیە مافی بە سەر خەڵکی عێراقەوە هەیە لە بەر ئەوەی کە بەرگریی لەوان کردووە لە بەرامبەر شەڕی تیرۆریستان.
بەرزنجی وتی: شەهید سولەیمانی دۆستی ئێمەی کوردیش بووە و بەرگریی لە گەلەکەمان کردووە و هاوکار و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە بە تایبەت لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش.
یاریدەدەری پێشووی مام جەلال تاڵەبانی وتی: شەهید قاسم سولەیمانی دۆستی نزیک و هاوڕێی جەنابی مام جەلال بووە، پێشتر باس لەوە دەکرا کە کورد بەدەر لە چیاکان دۆستی نییە بەڵام بە هۆی سیاسەتەکانی مام جەلالەوە توانرا دۆستێکی زۆر بۆ گەلی کورد هەبێت و خەڵکی کورد بە هەموو جیهان ناسێنران.
سەید ئەحمەد بەرزنجی وتی: ئێمە دووبارە سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکارییەکانی شەهید سولەیمانی دەکەین و ئەمەش پەیامێکە کە ئێمەی کورد بە وەفاین و ئەوانەی دۆستایەتی و هاوکاریی ئێمە دەکەن لەبیرمان دەمێننەوە.