هۆشیار زێباری خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كرد

(0) / / عراق / زایەڵە هۆشیار زێباری الحدث سەرۆک کۆماری بەغدا پارتی


Jan 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كه‌ناڵی ئاسمانی "الحدث"، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هۆشیار زێباری ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی به‌ڵگه‌نامه‌كانی راده‌ستی په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌.
هۆشیار زێباری دوای ساڵی 2003 چه‌ندین پۆستی جیاوازی له‌ حكومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ له‌ نێوان ساڵانی 2003 تا 2014، هه‌روه‌ها پۆستی وه‌زیری دارایی له‌ دوای ساڵی 2014  تا 2016.