ئامادەیی ئێران بۆ دابین کردنی کارەبای عێراق تا 20 ساڵی داهاتوو

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عەلی ئەکبەر مێحرابیان وزە کارەبا


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆماری ئیسلامی ئێران، ئامادەیی بۆ دابین کردنی کارەبای عێراق بۆ ماوەی ٢٠ ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ڕەشید مەعموری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە تا 20 ساڵی داهاتوو کارەبای پێویست بۆ عێراق دابین بکات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند تاران بۆ داڕشتن و واژۆکردنی ڕێکەوتنی هاوکاریی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ بەغدا ئامادەیی هەیە.
وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەخت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکاتەوە.
لە درێژەی دیداری نێوان دوو بەرپرسی ئێرانی و عێراقی، هەر دوو لا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ڕەشنووسی گرێبەستی فرۆشتنی کارەبا بە عێراق لە لایەن کۆمپانیای تەوانیری ئێرانەوە ئامادە بکرێت و بۆ دیراساتی کۆتایی ڕادەستی لایەنی عێراقی بکرێت.