دیداری ئیبراهم ڕەئیسی لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتین لە مۆسکۆ

(0) / / ایران / زایەڵە ئیبراهیم ڕەئیسی پوتین ،ۆسکۆ


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش گەیشتن بە مۆسکۆ لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەی دیدار و گفتوگۆی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی کرملین لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووەوە.
هێشتا وردەکاریی گفتوگۆکانی ڕەئیسی و پوتین ڕانەگەیێندراوە.
ئامادەبوون و پێشکەش کردنی وتار لە پەرلەمانی ڕووسیا، دیدار لەگەڵ هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی ڕووسیا و دیدار لەگەڵ بازرگانانی ڕووس بەشێک لە بەرنامەکانی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیایە.