بابەک کەریمی سینەماکاری بە ئەزموون و هەڵکەوتوو لە خێزانێکی هونەرپەروەردا؛ سینەمای ئێران شاعیرانەیە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە بابەک کەریمی سینەماکار سینەمای ئێران


Jan 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە تەمەنی 11 ساڵیەوە لە وڵاتی ئیتالیادا ژیاوە، خوێندوویەتی، بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ مۆنتاژ و فیلمهەڵگری لە نێو سینەمای ئیتالیادا تەواو کردووە و لە باشترین زانکۆکانی ئەو وڵاتە وانەی گووتووە.  بە وتەی خۆی  لە ماوی 40 ساڵدا لە ئەورووپا هەموو شتێکی بە دەست هێناوە، بەڵام هەست و کەموو کۆڕییەک هەمیشە لە دەروونیدا بووە ئەویش خۆشەویسی خێزان و نیشتمان بووە.

سەرئەنجام کوڕەکەی «نوسرەت کەریمی» سینەماکاری ناوداری ئێرانی  لە ئیتالیا گەڕایەوە لە گەڵ فیلمەکانی ئەسغەر فەرهادی دا ناوبانگی دەرکرد. بابەک کەریمی تەنانەت بۆ کایە لە فیلمی «جدایی نادر از سیمین» لە گەڵ گورووپی ئەکتەراندا، خەڵاتی «ورچی زیوین»ی فێستیڤاڵی بەرلین بە دەست هێنا و لە فێستیڤاڵی « مدفیلم»ی ئیتالیا خەڵاتی تەمەنێک دەسکەوتی سینەمایی وەرگرت. هەروەها بۆ کایە لە «سینەما شهر قصە» ناودێری ڕۆڵی  پیاو لە فێستیڤاڵی فەجردا بوو.

 ئەم سینەماکارە ئێستا دوو فیلمی بە ناوی « جنایت بی دقت» و « بی همه چیز» لە سەر پەردەی سینەمادا هەیە . هەڵبەت پێشتریش بە کایە لە زنجیرە فیلمی «میخواهم زندە بمانم»  لە کەناڵە تەلەفزیۆنیەکاندا دەرکەوتووە. هەموو ئەمانە بوونە بیانوو بۆ ئەوەی لە وتووێژێکدا باس لە ختوورەکانی ئەمڕۆ و بەسەرهات و بیرەوەرییەکانی ڕابردووی بکەین.

 سەرە تا باسی ڕۆڵ گێڕانی جیاوازتان لە فیلمی «جنایت بی دقت» بکەین. سەرەڕای ئەوەی زۆر بژاردەکارن چ شتێک لەم ڕۆڵەدا ئێوەی ڕاکێشا ئەم ڕۆڵە قبووڵ بکەن؟

 هێندە چێی دەروونی(ڕەپۆشی زەینی) شەهرام موکری، دەرهێنەری ئەم فیلمەم خۆش دەوێت ئەو ڕۆڵەش پێم پێشنیاردەکات زۆر گرێنگ نییە چی بێت و گرینگ بەشدار بوون لە پرۆژەکە دایە.

هەرکات لە گەڵ یەکتریدا کارمان کردووە دەرفەتێکی خۆش و جیاوازم بۆ ڕەخساوە کە جیاواز بووە لەو دەرفەتانەی لە کایە و ڕۆڵگێڕانەکانی تردا هەبووە. ئەمەش لە تایبەتمەندییەکانی ئیشەکانی شەهرام  موکرییە. هەڵبەت لە سەر ئەو ڕۆڵەش کە پێم دەسپێردرێت سەرنج دەدەم بەڵام داڵغەی سەرەکیم هاوکاری کردنە لە گەڵ ئەم دەرهێنەرە شارەزایەدا.

ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا ڕەنگدانەوەی باشی هەبوو و خەڵاتی زۆریشی بە دەس هێنا. نەختێک باسی ئەم ڕەنگدانەوانە ناکەیت؟

 ئێستە بە تەواوی لە بیپم نییە لە گەڵ هەندێک لە ڕەخنەگرانی ئێرانی بیانیدا کە قسەم دەکرد فیلمەکەیان زۆر بە دڵ بوو وەک شاکارێکی سینەمایی باسیان دەکروو.

 ئەم فیلمە لە ئێرانیش نمایش کراوە لێرە ڕەنگدانەوەی چۆن بووە؟

 ڕەنگدانەوەکان لەم چەن حەوتوویەی دواییدا کە لە ناوخۆدا نمایش کراوە زۆر باش بووە، ئەوانەی دەچنە ناو چێی دەروونی شەهرام موکریەوە، بە توندی دەگلێنە ناو فیلمەکەوە و ئاگادارم کە چەندین جار فیلمەکەیان بینیوە و وەک شاکارێکی سینەمایی باسی لێدەکەن. بەڵام ئەوانەی ناتوانن بچنە ناو لۆژیکی شەهرام لە فیلمەکەش تێناگەن. فیلم وەک زمانە. وەک ئەوەی شیعرێکی چێنی گوێ بگریت، ئەگەر زمانی چینی بزانیت چێژی لێ ئەبەیت. ئەگە لە زمانی ئەم جۆرە فیلمانەش تێبگەیت بە دڵنیاییەوە «جنایت بی دقت» پەسەند دەکەیت.

ئێوە لە گەڵ دەرهێنەرە گەورەکانی ئێران و جیهاندا پەیوەندیتان هەبووە و کارتان کردووە؛ سینەمای ئێران چۆن دەخەمڵێنن؟

 ئەو سەرکەوتنە گەورانەی سینەمای ئێران لە جیهاندا بە دەستی هێناوە وەڵامدەری پرسیارەکەی ئێوەیە. سینەمای ئێران ئێستە تایبەتمەندییەکانی خۆی هەیە و لەبەر ئەوەی هەڵقوڵاوی کولتوورێکی شاعیرانەیە لە ڕێگای ساکاری و یەکڕەنگی و مینیماڵەکانی دەتوانێ قووڵترین هەستەکان دەربخات. لە کاتێکدا کەلتووری ڕۆژئاوایی پاشخانێکی وێنەیی هەیە کە لای ئێمە بوونی نییە. هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کەلتووری ئێران تایبەتمەندی و شوناسی تایبەت بە خۆی بدۆزێتەوە و لە گەڵ سینەمای جیهاندا ڕاستەوخۆ بکەوێتە کێبڕکێ. دەرئەنجامەکەشی ئەوەیە کە لە فێستیڤاڵەکان و شوێنی فرۆشتنی پسووڵەکاندا دەبینرێ کە جێگا و پلەی بەرزیان هەیە.

جەنابتان یەکێک لەو ئەکتەرانەن کە زۆرترین هاوکاریتان لە گەڵ «ئەسغەر فەرهادی»دا هەبووە، لە «جدایی ادر از سیمین» بگرە تا دەگاتە «گذشتە» و  «فروشندە» کە لە ناوازەترین فیلمەکانی سینەمای ئێرانن، باسی ئەم هاکارییەمان بۆ بکەن، بەڕاست «قهرمان/قارەمان» چۆن فیلمێکە؟

هاوکاری لە گەڵ بەڕێز فەرهادی دا یەکێک لە درەوشاوەترین کاتەکانی ژیانی منە لەم ڕووەوە دەبێت بڵێم شانسی باشم هەیە کە لە گەڵ باوکم دا دەستم پێکرد و دواتر لەپشت کامێرا ساڵانێک لە گەڵ ئەودا کارم کرد. دواتر لە ڕێگای خوالێخۆشبوو «کیا ڕوستەمی» بە فیلمی «بلیتها» دووبارە گەڕامەوە پێش کامێرا. ئەسغەر فەرهادی فیلمی «بلیتها»ی بیی و منی بانگهێشت کرد. دواتریش لە گەڵ شارام موکری دا بەڕێکەوتم.

دەتوانم بڵێم مرۆڤی خۆش شانسم کە لە گەڵ باشترینەکانی سینەمای ئێران دا خەریکم ئیش دەکەم.

هاوکاری لە گەڵ بەێز فەرهادی دا بە تایبەت لە فیلمی «جدایی نادر از سیمین» کە یەکەم ئەزموونی من بوو، توانایی و کەم و کۆڕییەکانی منی بە خۆم ناساند. نە لە بەر ئەو سەرکەوتنانەی فیلمەکە بە دەستی هێنا بەڵکوو مەبەستم ئەو زانیارییانەیە کە لەو کاتەدا لەم فیمەدا بە دەستم هێنا.  هەوەها فیلمی «قهرمان /قارەمان» یەکێک لە فیلمە پڕ نوکتەکانە ئەسغەر فەرهادییە، تاڕادەیەک ئەم تایبەتمەنییە بە ئاسانی نابینرێت.

 بەڵام دراماتولۆژیایەکی زۆر وردی ئەنجام داوە. لە ڕاستیدا لە پشت ڕواڵەتی ئەم فیلمە بیر و هزڕێکی زۆر خۆی حەشارداوە.

ئێوە لە دایک بووی ئەورووپای ڕۆژهەڵاتن و ساڵانێکی زۆر لە ئیتالیادا ژیاون و ئێستەش هەمیشە لە سەفەردان. چ شتێک ئێوەی بۆ ئێران و بۆ ناو سینەمای ئێران گەڕاندەوە؟

ئەوەی بووە هۆی گەڕانەوەم؛ نەبوونی ئێران و بنەچە و خێزانم بوو لە گەڵمدا. من 40 ساڵ لەوێ ژیام، خوێندنم کرد، مامۆستای زانکۆ بووم، ئەندامی یەکێک لە مۆنتاژکەرانی ئیتالیا بووم و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی مۆنتاژکەران بووم. لە زانکۆ پلە بەرزەکاندا وانەم دەگووتەوە و هیچ کەموو کۆڕییەکم نەبوو. بەڵام هەستم ئەکرد شتێکم کەمە. هەرچێک لەوێ هەوڵم دەدا دەستم نەدەکەوت، ئەویش بنەچەی من بوو بۆیە بە پێویستم زانی بگەڕێمەوە بۆ بنەما و بنەچەکەی خۆم.

 پێویستە یادێکیش لە خوالێخۆشبوو باوکی بەڕێزتان «نوسرەت کەریمی» بکەین، ئەمەی کە منداڵی یەکێک لە بە ناوبانگ ترین دەرهێنەران و ئەکتەرانی ئێرانیت تا چ ڕادەیەک لە ژیانی هونەری ئێوەدا کاریگەر بووە؟

بە ڕاستی کە باوکم ڕۆڵێکی گرینگی لە ژیانی مندا هەبووە و هۆگری سینەما لەباوکمەوە پێم گەیشتووە.

لە منداڵیەوە منی خستە بەردەم کامێرا و من ناچار بووم ئەم هونەرە لەمنداڵیەوە فێر ببم. بەڵام لە یازدە ساڵییەوە کە ڕۆیشتمە ئیتالیا ئیتر ئیشی ڕۆژانە و ژیانی پڕۆفێشناڵی من لە یەکتر جیا بوونەوە. هەڵبەت هاوینان دەهاتم بۆ سەردانی . من بە تەواوەتی لە جیهانێکی تردا خەریکی ئیش بووم و باوکیشم لە وڵاتێکی تردا دڕێژەی بە بیر و ئیشی خۆی دەدا. زۆری خایاند تا لەپاش خوێندن بتوانم ئیش بکەم و گەشە بکەم. ساڵانێکی زۆر ئەم ئازارەم دەکێشا و لە گەڵ خۆمدا دەمگوت کە من باوکێکم هەیە بەم پێشینە پڕ شانازییەوە، ئەگە لە ئێران بوایەم دەیتوانی دەرگای زۆرم بۆ بکاتەوە. بەڵام ئێستا خۆشحاڵم کە بەم جۆرە نەبوو و خۆم بە تەنیا توانیم لە گەڵ سینەمادا ڕووبەڕوو ببمەوە و هێز و تواناییەکانی خۆم بدۆزمەوە. هە شتێکم هەیە ئاکامی تێکۆشانی خۆمە و هیچ شتێک تێیدا دەخیل نەبووە.

 کاتێک گەڕامەوە ئێران و درێژەم بە هونەری ئەکتەری دا باوکم خانەنشین کرا بوو و من خۆمم گرتبوو. هەڵبەت هەمووکات بینەرێکی ڕەخنەگر بوو بەڵام دەستێوەردانی نەئەکرد. پەسند کردنی ئەو زۆر لە لام گرینگ بوو.

ئێستە سەرقاڵی چ ئیشێکی؟ پلانێکت جیا لە ئەکتەری بۆ ساڵی داهاتوو (1401ی هەتاوی)هەیە؟ لە فیلمسازی بگرە تا وانە گووتنەوە و ...

 ئێستە کە سەر قاڵی فیلمەکەی بەڕێز «مەهدەویان»م. ئەمەوێت خولێکی فێر بوونی فڕۆکەوانی ببینم، هەمیشە  هۆگری فڕۆکەوانی بوومە. پرۆژەیەکی شانۆم هەیە کە هێشتا خەریکم دەینووسم. ژیان هێندە چاوەڕوان نەکراو بووە بۆم لەوانەیە دواتر بەرنامەی ترم هەبێت بەڵام ئێستە نایەتە بیرم.

سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆڵی کلیشەیی بێزاریت، چاوەڕوانی پێشنیاری چ ڕۆڵێکی؟

من هەمیشە دەترسام پێشنیاری ڕۆڵی باوکم پێ بدرێت بەڵام بە خۆشحاڵیەوە تا ئێستا شتی وا ڕووی نەداوە. پێشنیاری زۆرم پێدەکرێت، ئەو ڕۆڵانە کلێشەیی بن ڕەتیان دەکەمەوە.

 هەمیشە هەوڵت داوە پردێکی پەیوەندی لە نێوان کولتوورەکان بە تایبەت کولتووری دەریای ناوەڕاست بیت. نەختێک لەم بارەیەوە و ڕۆڵی هونەر و بەتایبەت ڕۆڵی سینەما لە ئاشتی نێوان کولتوورەکان بۆمان بدوێ.

 بێ ئەوەی پلانێکم لەم بارەیەوە هەبێت لە قۆناغێکی مێژوویی و جوگرافیاییدا بە هۆی دوو زمانە و سینەماکار بوونم ئەم بابەتە دەستیپێکرد. کاتێک پێی سینەمای ئێران گەیشتە ئیتالیا زۆر ئاسایی بوو کە من یارمەتی سینەماکارە بە ناوبانگە ئێرانییەکان  لە فێستیڤاڵ و جڤاتەکانی ئیتالیادا بدەم. ئەم بابەتە لەو ساڵانەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستەش بەردەوامە. زۆربەی وتووێژی فیلمە ئێرانییەکان من دەینووسم (بۆ ژێر نووس یان دووبڵاژ). دواهەمین چالاکیشم وەرگێڕانی فیلمی «قهرمان / قارەمان » بوو