1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەوانی بەفر پێنجوێن


Jan 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەوانی پێنجوێن  ڕایگەیاند، شارەوانی لە سەرەتای هاتنی شەپۆلی بەفربارین کەڕوی لەناوچەکە کرد دەست بەجێ سەرجەم تیمەکانی خستەکار بەهاوکاری کۆمپانیایی گەردین سەرەڕایی ئەوەی شارەوانی توانایی سنوردارە بەڵام هەوڵی تەواوی خۆی خستەکار تاگرفتەکانی بەردەم هاوڵاتیان نەهێڵێت
١-تیمەکانی دابەش کرد بەسەرچەند زونێکدا تابتوانێت کۆنترۆڵی دۆخەکەبکات، وە بەهاوکاری کۆمپانیا ڕێگایی چەندین گوندی دەروبەری پێنجوێنی پاکردەوە
٢-لەکاتژمێر ٦ی بەرەبەیان تادرنگانی شەو سەرجەم بەشەپەیوەندیدارەکان لەئەرکدابون بۆچەندین ڕۆژی لەسەریەک
٣-سەڕەرایی نەبونی هیچ بودجەیەکی تایبەت ونەبونی دەوامی فەرمی بەڵام شۆفێروفەرمانبەرانی بێ گوێدانە ماندوبون لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بون

٤-لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین کەبارینی بەفرێکی لەوشێوە لەئێستادا بەوئامێرانەوبەوتوانایەی لەبەردەست شارەوانیدایە  پێویستی بەچەندین ڕۆژە تابتوانین بەتەواوی کۆنترۆڵی دۆخەکەبکەین
٥-لێرەوە داوای لێبوردن لەهاوڵاتیانی شارەخۆشەویستەکەمان دەکەین ئەگەرنەمانتوانیبێ لەکاتی پێویستدا نەچوبین بەدەم داواکاریەکانیانەوە بەڵام بەردەوام لەهەوڵدابوین بۆچارەسەرکردنی داواکاری هاوڵاتیان
٦-زورسوپاسی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کەهاوکارمان بون بەهەرشێوازێک بوبێ هیوادارین نمونەیان زوربێت
٧-ئێمە سەرجەم ڕەخنەوپێشنیارەکانی ئێوەمان بەهەند وەرگرتوە دەستبەجێ بەدواداچونمان بوکردوە تەنها بەهۆی فراوانی کارکردنمان و سەرقاڵی زۆرمان بەپاکردنەوەی ڕێگاکانەوە  جوابدانەوەی کرداریمان بۆ پێشنیارووڕەخنەکان کەمێک دوادەکەوت
ئێمەبەردەوام دەبین لەخزمەتی ئێوە ئێوەشایەنی زورترین خزمەتن .
کامەران کەریم