کەسێك بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاتوچۆ هەڵەبجە


Jan 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە سەر ڕێگای ( هەڵەبجە - عەنەب ) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پیادەیەك  گیانیان لەدەست دا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ (دووشەممە) لەسەر ( ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە - گوندی عەنەب ) دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (بی ئێم - ئەڤیۆ بار) پێکیانداو هەوڵاتیەکی پیادە گیانیانی لەدەستدا .
باسی لەوەشکردووە ، ڕووداوەکە بەشێوەیەک ڕویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری bmw لەدەستی وەریگرتووە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە کیاکەدا پاشان لەدەستی وەریگرتووە خۆی کێشاوە بە پیادەی قەراغ جادەکەدا .
ڕونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە .
کامەران کەریم