مەرجی ئێران بۆ گۆڕینی شێوازی پێوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە دانوستانەکانی ڤیەننا

(0) / / ایران / زایەڵە شەمخانی ڤیەننا ئەمریکا ئێران ئەتۆمی


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئامادەی دانوستانی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ئێران، بەرپرسێکی باڵای تاران ڕایگەیاند هەر کات ڕێککەوتنێکی باش لە بەردەست بێت، ئەو کات دەکرێت شێوازی پیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانی بەسەردا بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستای لەگەڵدا بێت پێوەندیی لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری ئەمریکی لە ڤیەننا بە گۆڕینەوەی نووسراوی نافەرمی بووە و پێویست بە لەمە زیاتر ناکات، ڕایگەیاند: ئەم شێوازە تەنیا کاتێک گۆڕانی بەسەردا دێت کە ڕێککەوتنی باش لە بەردەستدا بێت.
شیاوی باسە ئەمریكا ڕایگەیاند، واشنتن ئامادەیە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ و بەپەلە لەگەڵ ئێران.
هاوکات حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەكەی ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریكا بەشێوەی هاوبەش ئەگەر پێویست بكات لەپێناو هێنانەدی ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی "باش".