نوسەرێک بۆ زایەڵە: پارتی و یەکێتی پێویستە بەرپرسیارانەتر بیربکەنەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە پارتی یەکێتی


Jan 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

نوسەرێک لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە بە هۆی ململانێی پارتی و یەکێتی لە بەغداد زۆرجار پۆستەکان لەدەست کورد دەردەچێت، جەختی کرد؛ پێویستە ئەو دو حزبە بەرپرسیارانەتر بیربکەنەوە.

ئیسماعیل حمە ڕەحیم نوسەرو ڕۆشنبیر بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  کورد یەکێکە لە میللەتە دەوڵەمەندەکان لە بواری بەرزی ئاستی مرۆیی و سیاسی و زانستیدا هەمانکات هەمیشەبەرپرسەکوردەکان کاتێک لە پۆستە باڵاکان خۆیان دەبینەوە دەبنە کۆکەرەوەی ئاین و مەزهەب و زمانە جیاوازەکان، تەنانەت ئەوەنە دڵسۆزی یاساو پۆست و کارەکەی دەبێت، بیری دەچێت کەنوێنەری کوردەو لازمە شتێک بۆ نەتەوەکەی بکات، لانیکەم وابکات کە مافی ئەم میللەتە نەخورێت .

وتیشی، بەڵام بەهۆی ململانێی ئەم دووحزبە یەکێتی و پارتی زۆرجار پۆستەکان لەدەست کورد دەردەچێت، یەکێتی و پارتی بەوتەی محمد حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست کەلەکتێبی ڕۆژژمێری پێشمەرگە لاپەڕە ٣٩٨ لەبەرگی پێنجەم دەڵێ ئەم دووحزبە ئەوەندە خۆپەرستن کاربۆبەرژەوەندی خۆیان دەکەن تەنانەت بەهۆی ململانێی ناتەندروستەوە هەندێکجار پۆستی گرنگیان لەدەستداوە، بۆیە پارتی و یەکێتی پێویستە بەرپرسیارانەتر بیربکەنەوە.

کامەران کەریم