مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: دەبێت سەرجەم توێژەکان هاوڕابن لەپێناو مانەوەی قەوارەی هەرێم

(0) / / گفتگو / زایەڵە هێمن کەریم هەرێمی کوردستان پارتی یەکێتی


Feb 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەکی زانکۆ پێی وایە، دەبێت سەرجەم توێژەکان لەهەرێمی کوردستان هاوڕا و هاوهەڵوێست بن بۆ مانەوەی قەوارەی هەرێم بە یەکگرتووی .
د. هێمن کەریم  مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند، گرنگی و بایەخی یەکڕیزی کورد لە بەغداد، چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر باکوری عێراق. پێویستە هەموو سیاسی و سەرکردە و دەسەڵات دارانی هەرێمی کوردوستان لەسەر میکانیزمێک وپرۆتۆکۆڵێکی کۆنکرێتی گەشتبنە ئامانجێکی گەش لە بەغداد، بەرامبەر هەموو عەعزابەکانی عێراق یەک دید و بۆچوون و ئایدیایان هەبێت، هەرچەن ئێمە لە نێوماڵی خۆمان کەمێک لێک ترازان و ناڕوونی و فرە رایمان هەبێت لە هەرێم نابێت بەم فکرە چەق بەستووە داکۆکی لە مافی گەل و نیشتمانمان بکەین، بۆیە هەرچەند یەک ڕیزبین هەرچەن یەک ڕابین دید و فکری نوێ و دڵخۆشکەر لە عێراق دەچێنین دەبێتەهۆی باشبون لە رووی ئابوری سیاسی کۆمەڵایەتی بازرگانی بەڵام ئەگەر پێچەوانەکەی بێت وەک ئێستە شەری پلە و پۆست و ئیمتیازاتی حیزب حیزبێنە جارێکی تر کورد دەبێتە نمایشی کایەی سیاسی عێراقێکی وێران.
وتیشی، بۆیە نەبوونی یەک دەنگی یەک بیری یەک هەڵوێستی حیزبە کوردوستانیەکان وێرای عێراقێکی قسەکەر لەسەر خۆمان دروست دەکەین بەهەمان شێوەش لە باکوری عێراق بەرپرسانمان تەناتوع و لێکترازان و کەلێنی سیاسی لەهەرێم دروست دەبێت، لە دوو رووەوە ئێمە وەک کورد زۆرترین زیانمان بەردەکەوێت لە عێراق ئیش لەسەر هەلوەشاندنەوەی دەستوور و لە هەرێم وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەدەستدەدەین.
ڕونیشیکردەوە، بۆیە ئێمەوەک خەڵکی کوردوستان وەک مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی هەرێم چیتر یەک راو یەک هەڵوێست بن لە پێناو مانەوە و قەوارەی هەرێم لە پێناو خوێنی شەهیدان بۆئەوەی بتوانیین هەموو داواو مافێکی سەرەتایی خۆمان لە ولاتیکی وەک عێراق وەرگرینەوە بۆ ئەوەی چیتر ساڵی ۲٠۱۸ دوبارە نەبێتەوە تا ئێستەش نەمان توانی کەرکوک وەرگرینەوە، دەسەڵات دارانی هەرێم حیزبە کوردوستانییەکان ببنە هەوێنی پێکەوە ژیانی عێراقێکی نوێ ببنە هەوێنی نێوەند گیری شەری تایفەگەری و مەزهەبی عیراق. بۆئەوەی چیتر بە ئازادانە داوای مافە سەرەتاییەکانمان لە عیراق وەرگرینەوە پرسی کۆمار پرسی پارێزگا پرسی دەستور پرسی دوزخورماتوو.چارەسەربەکەین و ببینە بەرەو پێشچونێک و خاڵێکی وەرچەرخانی عێراق بین.
کامەران کەریم