بارزانی و سەدر جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی نێوانیان دەکەن

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر بارزانی پارتی


Feb 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

بارەگای مەسعود بارزانی بڵاوكردەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا بارزانی و سەدر جەختیانكردەوە لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئێوارەی شەممە، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتییەوە كرد، لەو پەیوەندییەدا لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان كرد.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و  پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.

پەیوەندییە تەلەفونییەكی بارزانی و سەدر دوای ئەوەدێت، ئێواەری دوێنێ موقتەدا سەدر لە تویتێكدا داوای لە پەرلەمانتارانی ڕەوتەكەی كرد، ئەگەر کاندیدی پارتی مەرجەکانی تێدا نیە دەنگی پێ نەدەن.