شوان ڕابه‌ر بۆ زایه‌ڵه: زۆر پێویسته لایه‌نه كوردیه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕێك بكه‌ون
(0) /
شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به زایه‌لەی ڕاگه‌یاند: زۆر زه‌روره هه‌موو حیزبه كوردستانیه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندیدی كارا و لێهاتوو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕێك بكه‌ون به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی چونكه ئه‌و پۆسته له عێراقی نوێ هی كوردستانه له كوردستانیش هی كورده به‌ته‌نها هی پارتی و یه‌كێتی نیه .
وتیشی: پێویسته پارتی و یه‌كێتی واز له‌و ئه‌قڵیه‌ته بهێنن كه‌پۆسته‌كانی كورد له‌به‌غداد ته‌نها به‌هی خۆیانی بزانن ئه‌گه‌ر وانه‌بێ له‌وانه‌یه پۆستی سه‌رۆك كۆماریان له‌ده‌ست كورد بدرێ یا له‌كوردستان ببێته هی كه‌سێك كێشه‌ی لێ دروست ببێت شیاو نه‌بێت .
ڕونیشیكرده‌وه: ئه‌و ململانێیه له‌وانه‌ی ململانێی زۆر له‌نێوان حیزبه‌كانی عێراق نه‌خاسمه حزبه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی په‌یدا بكات، یاهه‌ندێ حیزب له كوردستان ببنه موعاره‌زه، بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بکەن، شه‌رێكی گه‌وره له‌نێوان حیزبه‌كانی كوردستان په‌یدا بێ، ئه‌وه‌ش زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به كورد و كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت .
باسی له‌وه‌شكرد: پێویسته پارتی و یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یان ڕای كه‌سه‌كان هه‌ڵبژێرن ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه‌كۆك و ته‌با بن، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه له كوردستان دادگه‌ری و یه‌كسانی و خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار و خۆشگوزه‌رانی له سیستمی حوكمڕانیدا به‌رپا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی یه‌كبونی حیزبه‌كان .
كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: