وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە گەرمیان کە لە رێگەی هەڵم و ئاو کاردەکات

(0) / / کردستان / زایلە کارەبا وێستگە هەڵم مێگاوات


Feb 09, 2022

قەبارەی فۆنت:
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستاندا وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە گەرمیان دادەنرێت کە لە رێگەی هەڵم و ئاو کاردەکات و ٥٠ مێگا کارەبا بەرهەم دەهێنێت
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە  ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند،  لەمیانی سەردانی جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ وەزارەتی کارەبا، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێکارەکانی دانانی وێستگەیەکی (هایدرۆ پڵەس) لەناحیەی پێباز سنوری قەزای کەلار تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە پرۆژەکە دەستپێدەکرێت.
وتیشی، ئەم پرۆژەیە بۆ یەکەم جارە لەکوردستان ئەزموون دەکرێت، ئەوەش لە رێگەی هەڵم و ئاوەوە ٥٠ مێگا کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
لای خۆیەوە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئامادەیی پیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان لەپێناو جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە.
کامەران کەریم