ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەمریکا و ئەرووپا مافی دیاریکردنی مەرجیان بۆ ئێران نییە / پابەندبوونمان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، مەرجدارە

(0) / زایەڵە ئەتۆمی عەلی خامنەیی ئیسلامی شۆڕش ئەرووپا ئەمریکا


Feb 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سەبارەت بە بابەتی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و داواکارییەکان بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ پابەندییەکان بەم ڕێککەوتنە، جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەم داواکارییانە کاتێک جێبەجێ دەکرێت کە ئەمریکا هەموو گەمارۆکان لە سەر ئێران لاببات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیێک لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران، ڕایانگەیاند: ئەگەر دەیانەوێت ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام، دەبێ ئەمریکا هەموو گەمارۆکان لاببات و ڕاستی و دروستی لابردنی گەمارۆکان لە لایەن ئێرانەوە هەڵسەنگێندرێت، ئەوا ئەوکات دەگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە. سیاسەتی نەگوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمەیە و هەموو بەرپرسانی باڵای وڵات لەسەری کۆک و تەبان.
ڕێبەری باڵای وڵات، سەبارەت بە وتەکانی بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپی هاوپێوەند بە گەمارۆکانی سەر ئێران، ڕایانگەیاند: ئەوا ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەرووپی بوون کە بەڵێن و پابەندییەکانیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشێل کرد هەربۆیە مافی دیاری کردنی مەرجیان بۆ ئێران نییە.
ئاماژەیان بەوەش کرد کە لایەنی ئەمریکی و ئەرووپی لە سەرەتای ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە زەمەنێکی زۆر کورتدا هەندێ لە گەمارۆکانیان هەڵگرت، بەڵام دواتر گەمارۆکان گەڕایەوە و تەنانەت زیاتریشیان کرد، هەر بۆیە مافی دیاری کردنی مەرجیان بۆ ئێمە نییە. ئەو لایەنەی کە مافی دانانی مەرجی هەیە، ئەوا کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. لەبەر ئەوەی کە پابەندی هەموو بڕگەکانی بەرجام بوو و ئەمە لە کاتێک دایە ئەوان ڕێککەوتنەکەیان پێشێل کرد.
کۆتایی/.