رونکردنەوەی دادگاى فیدراڵى عێراق لەسەر بڕیارەکەى دژى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێمی کوردستان

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی نەوت گاز عێراق کوردستان


Feb 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رونکردنەوەیەکى لەبارەى بڕیارەکەى لەسەر نادەستوریی بوونى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیارەکەى لەسەر دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم لەسەر بنەماى ماددەکانى (110 و 111 و110 و115 و121 و130 ) دەستور بووە، هەروەها پێشتر بڕیارێک لەلایەن یەکێک لە دادگاکانى ئەمەریکا دراوە لەسەر بنەماى سکاڵایەکى وەزارەتى نەوت دژى هەرێم.  
ئاماژەی بەوەش داوە؛ بڕیارەکە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە تانەى لێدراوە و دواتر دادگاى پێداچوونەوەى ئەمەریکا لە ساڵى 2015 پێداچونەوەى بە بڕیارەکەدا کردووە و لەبەرژەوەندى سکاڵاکار کە وەزارەتى نەوت بووە تانەکەى رەتکردووەتەوە.  
دادگاى فیدراڵى جەختی کردووەتەوە بەرژەوەندى باڵاى عێراق و گەل وایخواستووە ئەو دۆسیەیە یەکلایی بکەنەوە کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2012.  
دادگای فیدڕاڵی عێراق 15-2-2022 بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.