ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ناڕەزایەتی خەڵکی پێنجوێن بۆ زایەڵە دەدوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە پێنجوێن سلێمانی


Feb 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ناڕەزایەتی خەڵکی پێنجوێن بۆ زایەڵە دەدوێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا لەسەرناڕەزایەتی هاووڵاتیان دژی بەستنی پێوەری زیرەک خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاووڵاتیان.
ئیسماعیل عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا لەسەرناڕەزایەتی هاووڵاتیان لە پێنجوێن دژی بەستنی پێوەری زیرەک و ڕێگری کردن لە کارەکانی کۆمپانیای شاندز و ناوهێنانی خەڵک بە نابەرپرس وتۆمەتبارکردنیان بەوەی بۆمەرامی تایبەتی خۆپیشاندانیان کردوە، خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاووڵاتیان.
وتیشی، هەموو جارێک لەکاتی دروست بونی گرفتێکدا کارەبای بەردەوامی پێنجوێن دەدرێتەوە بە چاوی خەڵکدا وەک ئەوەی خێریان بەخەڵک کردبێت، بێئاگا لەوەی دابین کردنی خزمەتگوزاری ئەرکی حکومەت و وەزارەت وداموو دەزگاکانیەتی بۆ خەڵک  نەک منەت کردن.
ڕونیشیکردەوە، لای هەموان ئاشکرایە پێنجوێن سیستەمی جۆزەی ١٦ئەمپێری پەیڕەو ئەکات بە هەموو قەزای پێنجوێن وناحیەیی ناڵپارێزو گەرمک وگوندەکانی ٣٠ میگاوات کارەبای بۆ دانراوە ناگاتە بڕی تەرخانکراو بۆ دوو پڕۆژەو کارخانە کەپارەی کارەباکەش نادەنە حکومەت هەربەهەوەس
ئیتر ئەم منەتکردن وتۆمەت بەخشینەوەیە لەپای چی من دژی هەموو توندوتیژیەکم لەهەر لایەکەوە بکرێت،وەدژی زیانگەیاندنم بەموڵکی گشتی و تایبەت.بڕوایشم بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هێمنانە هەیە بۆ داکۆکی لەمافی هاووڵاتیان.پشتیوانیشیان ئەکەم .
کامەران کەریم