ئەمریکا: زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئان و سات دایە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەتۆمی ئەمریکا


Feb 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران جدی بوونی خۆی پیشان بدات، ئەگەری ئەوە هەیە ڕێککەوتنی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرجام) لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژی بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ فرانس پرێس، وتی: ئەگەر ئێران جدی بوونی خۆی پیشان بدات، ئێمە دەتوانین لە سەر گەڕانەوەی بەرانبەر بۆ بەرجام لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەینە ڕێککەوتن.
وتەبێژەکە هیچ ئاماژەیێکی بە پابەندییە هەنووکەییەکانی ئەمریکا لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش چوونەدەرەوە لەم ڕێککەوتنە، نەکرد.
هاوکات جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لەسەر گەڕانەوەی هاوبەش بۆ بەرجام گەیشتۆتە خاڵی هەستیار.
کارین ژان ڕێککەوتنێ کە نیگەرانییەکانی دوولایەن بڕەوێنێتەوە لە دەستڕەس دایە.