ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بۆ زایەڵە: چەند پێشنیارێک سەبارەت بە نرخی دۆلار دەدەینە پەرلەمان

(0) / / گفتگو / زایەڵە بڕیار ڕەشید پەرلەمان کوردستان نرخی دراو دۆڵار یەکێتی


Feb 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار لە ماوەی ڕابردوودا بارگرانییەکی تر بوو بەسەر ھاوڵاتییانەوە ئەم کێشەیە بەرۆکی سەرجەم ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتەوە ھەر لە بەسرەوە تاکو زاخۆ  .
بڕیار ڕەشید ئەندامی  پەرلەمانی  عێراق   بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  لە ئێستادا ھاوڵاتیان بە ئومێدەوە چاوەڕوانی ئەم خولەی  ئەنجومەنی نوێنەرانن بۆ چارەسەر کردنی ئەم بابەتە و چەندین کێشەو داواکری تری چارەنوس ساز ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە لە کاتی ھەڵبژاردنەکان زۆرێک لە کاندید و حیزبەسیاسییەکان ئەم بابەتەیان بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بەکار ھێناو بەڵێنی ئەوەیان دا کە چارەسەری بکەن، بەڵام ئایا تا چەند بەڵێنەکانی ھەڵبژاردنمان بیر ماوە، ئایا کاری پەرلەمانیمان لە چوار چێوەی تحلیل و وشە و وشەکاری و وتار و گوتار ئەمێنێتەوە و بەردەوام ئەبین لە سیاستی تیۆری یان نەخێر، دەست ئەکەین بە سیاسەتی کرداری، دەست ئەکەین بە شەڕ کردن لە پێناو داخوازییە ڕەواکانی ھاوڵاتیان  .
وتیشی، لە ئەنجومەنی نوێنەران  لە ھۆڵی دەستوری گەورەترین دەرفەتە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم کێشەیە بکەین و بیکەین بە نمونەیەکی جوانی کرداری بۆ دەستپێکی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕاستگۆ بین بەرامبەر خۆمان و ھاوڵاتیانمان و ھەموو توانایەکمان بخەینە گەر بۆ کەم کردنەوەی یەکێک لە بارگرانییەکانی سەر شانی ھاوڵاتیان ، چونکە ئەگەر بیانووەیەک  ھەبوو بێت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە ڕابردوو ئەوە ئێستا دەیان بیانوو ھەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ نرخی پێشووی بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە سەرچاوەی داھاتی عێراقە ،کۆتایھاتنی قەرەبووی کوەیت ،خۆشبەختانە تاڕادەیەک کۆتایھاتنی داعش و جەنگی دژ بە داعش .
ڕونیشیکردەوە، وەک یەکێتی نیشتمانی چەند خاڵێکی گرنگ دەخەینە بەردەستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دارای و پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرجەم
ئەندامانی تری ئەنجومەن و گرنگە ھاوڵاتیانیش بە گیانێکی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن و سەرکێشی بە داھات و موڵکی خۆیانەوە نەکەن .
کامەران کەریم