هەولێر بەدوای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارێزگا سنوورییەکانی ئێرانە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر پارێزگا ئازەربایجان


Feb 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

 جێگری پارێزگاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئەم پارێزگایە بەدوای پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ پارێزگا سنوورییەکانی وڵاتی ئێران بەتایبەت ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هێمن ئەحمەد ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی سەفەرەکەی محەمەد سادق موعتەمێدیان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ماوەیەک پێش پارێزگاری هەولێر لە سەفەرێکدا بۆ شاری ورمێ ڕێکەوتننامەیەکیان بەمەبەستی گەشە پێدانی پەیوەندی لە گەڵ ئەم پارێزگا سنوورییەدا واژۆ کرد.
ئەو ئەم ڕێکەوتننامەیە بە باش زانی و وتی: ئێستە ئەمانەوێت ئەم ڕێکەوتننامەیە لە گەڵ هاوتای ئێرانیدا بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و لە سەفەرەکەی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ هەولێریش پێداچوونەوە بۆ ئەم بابەتە دەکەین.
جێگری پارێزگاری هەولێر بە چڕ بوونەوە لە سەر پەرەسەندنی پەیوەندی ئابووری نێوان ئەم دوو پارێزگا وتی: ئەم ڕێکەوتننامە ۱٤ خاڵی تێدایە کە گرینگترین بەشەکانی لە بواری ئابووریدایە.
 بە وتەی هێمن ئەحمەد، پەرەپێدانی پەیوەندی سنووری لە بازنەی شارەکانی پیرانشار و حاجی ئومەران لە خاڵە گرینگە هابەشەکانی نێوان پارێزگارەکانی ورمێ و هەولێرە.
هێمن ئەحمەد بە ئاماژە وە پێشینەی پەیوەندیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان وتی: پەیوەندی  مێژوویی و لێکچوونی کەلتووری نێوان ئێران و عێراق بێ گومان ڕێگا خۆشکەرە بۆ پەرە سەندنی پەیوەندی بازرگانی هەولێر و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.