پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: سوورین لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئازەربایجان هەولێر


Feb 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئاماژە بە پێشینەی هاوکاری لە گەڵ هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئێمەسوورین لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ ئەم ناوچەیەدا.
 محەمەد سادق موعتەمێدیان، کە ڕۆژی سێ شەممە لە گەڵ وفدێکی سیاسی _ ئابووری لە ڕێگای سنووری حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان، لە نێو هەواڵنێراندا ئامانجی سەفەرەکەی، پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و وتی: لە سەفەرێکدا کە پارێزگاری هەولێر بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئەنجامی دا ڕێکەوتننامەیەکی ئابووریمان واژۆ کرد و لەم سەفەرەشدا بەدوای پەیجۆر و جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە داین.
  موعتەمێدیان سوور بوو لە سەر لابردنی کۆسپەکانی بەردەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان و وتی: هیوادارم لەم سەفەرەدا توێژینەوەی  دەرفەتە بازرگانی و سەرمایە دانانەکانی ئەم دوو پارێزگایە بکەین.
 پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئاماژە بە وەیکە لەم سەفەرەدا بەرپرسە ئابوورییەکانی پارێزگا و کەرتی تایبەت بەشدارن، وتی: بێ گومان پاش ئەم سەفەرە پەیوەندییە بازڕگانییەکانی نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستانی عێراق پتەوتڕ دەبێت.
 موعتەمێدیان هەروەها سوور بوو لە سەر ئەوەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی بە تایبەت لە بواری ئابووری لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا و وتی: لە بواری تووریسم دەرمانی، گەشتیار و بازرگانی دەرفەت و ڕێگای باشمان بۆ هاوکاری هەیە و دەمانەوێت لەم سەفەرەدا چوارچێوێک بۆ ئەم بوارانە دیاری بکەین.