ئامادەکاریی بۆ هێنانەوە ڕووفاتی 763 شەهیدی كیمیابارنی هەڵەبجە لە ئێرانەوە دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە شەهید هەڵەبجە


Feb 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی نوسینگەی هەڵەبجەی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ هێنانەوەی ڕوفاتی 763 شەهیدی كیمیابارنی هەڵەبجە، لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ زێدی خۆیان.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شاخەوان ڕەئوف، بەرپرسی نوسینگەی پارێزگای ھەڵەبجەی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی: نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای ھەڵەبجە سەردانی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجەی کرد، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە گفتوگۆ بکەن و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و ئامادەکاریی بکرێت بۆ ھێنانەوەی ڕوفاتی (763) شەهید لە وڵاتی ئێران، کە بەداخەوە تا ئێستا نەتوانراوە بھێنرێنەوە زێدی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوفاتەکان شەهیدی کیمیابارانی هەڵەبجەن کە بەشێکیان لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا و بەشێکی دیکەش لە سنوری پارێزگای کرماشان و ناوچەی سەردەشتن.

16ی ئازاری ساڵی 1988 حكومەتی بەعس كیمیابرانی هەڵەبجەی كرد و بەوهۆیەوە پێنج كەس شەهیدبوون و هەزاران كەسیش برینداربوون و لەماوەی ڕابردوودا بەشێكیان بەهۆی سەختی برینەكانیان و كاریگەری كیمیاییەكەوە گیانیان لەدەستدا.