نێچیرڤان بارزانی رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی زایەڵەپەرلەمانی کوردستان


Feb 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

نێچیرڤان بارزانی رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، واژۆی له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رۆژی 1ی 10ی 2022 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاركرا.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، رۆژی 1ی 10ی 2022 بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان دیاركرد.