نوسەرێک بۆ زایەڵە: هەرکەسێک دڵی بەدۆستایەتی ئەمریکا خۆش بێت ڕۆژێک دێت پشتی لێ بکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەمریکا ئۆکراینا کامیل مەحمود


Feb 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە بڕوای کامیل مەحمود نوسەرو ڕوناکبیر پێ وایە شەڕی ئۆکراینا سەرەتای کۆتایی هەژموونی تاکجەمسەری ئەمریکایە دوای شکستە گەورەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرکەسێک دڵی بەدۆستایەتی ئەمریکا خۆش بێت ڕۆژێک دێت پشتی لێ بکات.
کامیل مەحمود نوسەرو ڕوناکبیر بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  ڕوسەکان لەبەرامبەر نیازی ئۆکراینا بۆ چوونە ناو ناتۆ و مەیلی حکومەتەکەی کییف بەلای واشنتۆندا، دەستپێشخەری شەڕی کرد بۆ ئەوەی هێزی ناتۆ لەڕێگای ئۆکرانیاوە نەگاتە سەر سنوورەکانی ڕووس و ئەو وڵاتەش وەک وڵاتانی بەڵتیک نەبنە بەشێک لە ناتۆ، بەڵام ئەمریکای سەرکردەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ترسنۆکانە خۆی کردە تەماشاکەر و پشتی کردە دۆستەکەی لە کییف، بایدن لە کۆشکی سپییەوە هەموو هەڵوێست و  فشارەکانی هاتە سەر ئەوەی وەک قەشە و سەرۆک کەنیسەیەک داوا لە خەڵک بکات نوێژ بۆ ئۆکراینیەکان بکەن، ئەم ڕووداوانە سەرەتای کۆتایی هەژموونی تاکجەمسەری ئەمریکایە دوای شکستە گەورەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕوسیاش بەئاسوودەیی دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی بەسەردا تێناپەڕێت کە لەو وڵاتەو سوریا و پێشتریش لەقەوقازو کۆمارەکانی ئاسیای میانە ئەنجامی داون.
ناوبراو وتیشی، ماوەتەوە سەر ئەو دەسەڵات و لایەنانەی دڵیان بەپشتگیری ئەمریکا خۆشە و لەپەنای دۆستایەتی کاتیی واشنتۆندا گەلەکانیان دەچەوسێننەوە، ڕۆژێک دێت ئەمریکا دادی ئەوانیش نادات و سزای خۆیان وەر دەگرن ئەگەر لەگەڵ گەلەکانیان ئاشت نەبنەوە و مافەکانیان بۆ نەگێڕنەوە.
کامەران کەریم