پرۆفسیۆرێکی یاریدەدەر بۆ زایەڵە هۆکارەکانی دزی کردنی منداڵ بە ووردی دەخاتەڕوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە منداڵ دەروونی نەخۆشی


Feb 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

پرۆفسیۆرێکی یاریدەدەر ئاشکرایدەکات، منداڵ لە قۆناغی گەشەكردنیدا چەندین هەڵسوكەوت و كاری شیاو و ناشیاو دەكات بەتایبەت لە تەمەنی 4-8 ساڵیدا یەكیێك لەوهەڵسوكەوتانەی بەدەستهینانی ئەو شتانەیە كە حەزی لێیەتی یاخود پێویستی پێیەتی بەبێ بەرانبەر و بە بێ ڕێپێدانی خاوەنەكەی. ئەم هەڵسوكەوتەی منداڵ گەورەكان نیگەران دەكات بەتایبەت دایك و باوك؛ بۆیە پێویستە بزانرێت هۆكاری پەنابردنی منداڵ بۆ دزیكردن چییە؟ چونكە ئەگەر هۆكار زانرا چارەسەر ئاساندەبێت. زاناكانی بواری پەروەردە هۆكارەكانی دزیكردن لای منداڵ دەگەڕێننەوە بۆ چەند هۆكارێك .

ئاوات محەمەد ئاغا بابا بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، هۆکاری زۆر هەیە بۆئەو ڕەفتارەی منداڵ  هۆكاری خێزانی زۆركات دایك و باوك كاتی پیویست تەرخان ناكەن بۆمنداڵەكانیان و بێبەشیان دەكەن لە سۆز و ئەوین و خۆشەویستی كە دەبنە هۆكاری ئەوەی منداڵ هەست بە بێبەشبوون لە سۆز و خۆشەویستی و حساب بۆنەكردن بكات بۆیە پەنا بۆ دزیكردن دەبات وەك پەیامێك بۆ دایكوباوكی كە ئاگایان لە منداڵەكەیان بێت. هاوڕێ و كەسانی نزیك: زۆرجار منداڵ لەڕێگەی هاوڕێكانیەوە فێری دزیكردن دەبێت كە دەبینێت ئەوان دزی دەكەن ئەویش لاساییان دەكاتەوە.هۆكاری دەروونی زۆرجار منداڵ لە لایەن دایك و باوكیانەوەبێبەشدەكرێن لە زۆر شت بۆیە منداڵ ناچار پەنا بۆ دزیكردن دەبات بۆ ئەوەی ئەو كەلێنەی لە دەرونیدا دروست بووە پڕی بكاتەوە.حەز و ئارەزوو، منداڵ بە سروشت وا بەدیهێنراوە كە حەز بە خاوەندارێتی دەكات هەر شتێك ببینێت حەزی لێدەكات و دەیەوێت بە دەستی بهێنێت، بۆنمونە ئەو یاریانەی كە هەیەتی ئامادە نییە بیدات بەبراكەشی بۆ ئەوەی ئەویش یاری پێ بكات،چونكە حەزی بە خاوەندارێتی هەیە.

وتیشی، زۆر جار ئەو منداڵەی كە تۆ فێری دەكەیت كە نابێت خواردنە زیانبەخشەكان بخوات كاتێك كە لەگەڵ هاوڕێكانی لە قوتابخانە لەبەر ئەوەی ئەوان ئەوەی حەزیان لێیە دەیكڕن و دەیخۆن وەك جبس و ساردی و هتد بێ گوێدان بە زەرە وزیانەكانی بۆ ئەوەی لای ئەوان وا پیشان بدات كە ئەویش ئەوەی حەزی لێیە دەیخوات پەنا دەبات بۆ دزیكردن. زۆرجار منداڵ پەیامێكی هەیە لەپشت ئەو كارەی كە دەیكات ئەویش ئەوەیە كە وەك پەیامێك بەكاری دەهێنێت بۆ ئەو دایك و باوكانەی كە ڕەزیلن و حەز و ئارەزووی منداڵەكانیان تێر ناكەن و بەدڵی خۆیان شتیان بۆ ناكڕن. یاخود زۆر جار وەك تۆڵە سەندنەوە پەنا بۆ ئەو كارە دەبەن چونكە لە لایەن دایك و باوكیانەوە گرنگیان پینادەن و هەمیشە لێیان توڕە دەبن و ئەو هەستەیان لا دروست دەبێت كە دایك و وباوكیان ڕقیان لێیانە وهەمیشە لە پرسی ئەوەدان بۆچی لێمان توڕە دەبن بۆچی نامانبەنە دەرەوە بۆچی شتمان بۆ ناكڕن. لە ئاكامی ئەم هەموو پرس و هەستە پەنا بۆ تۆڵەسەندنەوە دەبەن.زانایانی بواری پەروەردە چەند ڕێكارێكیان ئاماژەپێكردووە بە مەبەستی پاراستنی مندڵ لە دزیكردن

ڕونیشیکردەوە، لەگرنگترین ڕێکارەکان  پەروەردەكردنی منداڵ لەسەر بەها و ڕەوشتەجوانەكان وەك ڕاستگۆیی و ڕێزگرتنی خاوەندارێتی كەسانی دیكە. پەروەردە كردن كارێكی ئاڵۆزە و پێویستی بە كەسانی بەئارام و لەسەر خۆیە هەروەك چۆن جوتیارێك بۆ دەنكە گەنمێك نزیكەی شەش مانگ سەرقاڵی كشتوكاڵ دەبێت بەو شێوەیەش پێویستە كەسانی پەروەردەكار سەرقاڵی كارەكەیان بن و پەلەنەكەن لە بەدەستهێنانی ئەنجامی پرۆسەكەیان. پێویستە بە ئارامی و لەسەر خۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەومنداڵانەدا بكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت هۆكاری دزیكردن چییە لایان و بۆچی پەنا بۆ ئەوكارە دەبەن، پاش گوێگرتن لێیان لەسەرخۆ ئامۆژگاری دەكرێن بەبێ توڕەبون و هاواركردن بەسەریاندا چونكە ئەگەر لێدان و هاواركردن و توڕەبوون چارەسەربێت ئەواپێویست بە خوێندنەوە وبەدواداچوون ناكات تەنها ئەوەندە بەسە كە دەنگێكی بەرز و  دەموچاویكی گرژ هەبێت و منداڵەكە لێت بترسێت كە ئەمەش ڕێكارێكی پەروەدەیی نییە.    منداڵ وا ڕابهێنریت كە ڕازی خۆی لای دایك و باوكی بكات و ئەوانیش بەدەم ڕاز و نیازەكانیەوە بچن.ڕۆژانە ئەوەندە پارەی بەیتێ كە بەشی بكات و پەنا بۆ دزیكردن نەبات.منداڵ بە سروشت حەز بە خاوەندارێتی دەكات دەیەوێت ببێت بە خاوەنی ئەو شتەی كە حەزی پێدەكات بەهەر شێوەیەك بێت. ئەوحەزەش پێویستە كۆنتڕۆڵبكرێت بەوەی كە چۆن دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئەو شتانەی حەزی لێدەكات و لە هەمان كاتیشدا كەسانی دیكە خاوەنی شتەكانی خۆیانن و ئیمە بۆمان نییە لەخۆوە و بەبێ پرس دەستیان بۆ بەرین.هەموو ئەو شتانەی كە حەزی منداڵ دەوروژێنیت پێویستە لەبەرچاوی دانەنرێت و لە شوێنی تایبەتدا هەڵبگیرێت بەتایبەت پارە.خۆشویستنی منداڵەكان و ڕێزگرتنیان و سەیركردنیان بە یەك چاو هەروەك پێغەمبەر درودی خودای لێبێت دەفەرموێت (أَكْرِمُوا أَوْلَادَكُمْ وَأَحْسِنُوا أَدَبَهُمْ) ڕێز لە منداڵەكانتان بگرن و بە جوانی پەروەردەیانبكەن.  منداڵ وا فێربكرێت كە شت لە كەس وەرنەگرێت؛ چونكە ئەگەر ئەو كارە بە ئاسایی وەربگرین ئەوا وەرگرتنی شت لە خەڵكی وداواكردنی دەبیتە پیشەی.  زۆرجار دەتوانریت لەگەڵ مامۆستاكانی وتو وێژ بكرێت لەسەر هەرهەڵسوكەوتێكی نەشیاوی منداڵەكان هەردو لا پێكەوە لەسەرشیوازێكی چارەسەرركردن ڕیككەون هەروەك چۆن پەكیك لە دەسەڵاتدارەكان ب مامۆستای كوڕەكەی وت ئەوە جەرگی خۆم ئەخەمە بەردەستتان بۆ ئەوەی فێری خویندن و خوێندەواری بكە  هەر كارێكی نەشیاوت لێبینی بە هێمنی و لەسەرخۆ ئامۆژگاری بكە بۆ ئەوەی دڵی تەنگ نەبیت و هزری بمرێت و توانای فێربوونی نەمێنێت، گویی لێبگرە و بە نەرمی گفتوگۆی لەگەلدا بكە، ئەگەر بەوەهەڵسەگەوتی باش نەبوو دەتوانیت لێی تورەببیت).  توڕە بوونیش پێویستە كۆتا قۆناغی چارەسەركردن بێت هەروەك غەزالی دەفەرموویت ،ئەگەر منداڵ یەكەم جاری بوو ئەو كارە ئەنجامبدات پیویستە چاوپۆشی لێبكرێت و بۆی پەردەپۆش بكەیت، چونكە بە باسكردنی ترس و دڵەڕاوكێی نامێنیت و دوبارەی دەكاتەوە، ئەگەر بۆ جاری دووەم دووبارەكردەوە پێویستە بە نهینی ئامۆژگاری بكرێت ئەگەر ئەم كارە دووبارەبكەیتەوە پێتدەزانرێت و لەناو خەڵكیدا بەو كارەدەناسرێیت. ئەم ئامۆژگاریەش واباشە یەك جار پێی بوترێت بۆ ئەوەی گاریگەری هەبیت لەسەر دڵ و دەرونی).  باسكردنی سیفەتەجوانەكانی منداڵ و سوپاسكردنیان  چ وتەكانیان بیت چ كار و كردەوەكانیان وپاداشتكردنیان و باسكردنیان لای ئەو كەسانەی كە پێیان خۆشە.

کامەران کەریم