بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دامەزاندن بۆ کۆمەڵێک دەرچوو دەکاتەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
دامەزراندن
بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دامەزاندن بۆ کۆمەڵێک دەرچوو دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، غەریب ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، سوپاسی تایبەتی جیگری سەرۆکی حوکمەت (قوباد تاڵەبانی) بکەین کە هاوکاریەکی باشی بەڕێوبەرایەتیەکەمانی کردوە و لەیەکەم هەنگاو پشتیوانمان بووە .
وتیشی، دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و لەڕێی فۆڕمێکی ئۆنلاین دەبێت و تەنها دەتوانین ١٥دەرچوو بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێنین.
دەرچوەکانیش پێک دێن لەم بەشانە:
٤ئەندازیار کە پێک دێن لە :
ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری میکانیک ،ئەندازیاری کارەبا،
ئەندازیاری شارستانی
دوو ئەندازیاری ڕوپێوو
دوو دەرچوی یاسا
دوو دەرچووی ژمێریاری
دوو دەرچووی ڕاگەیاندن
دوو دەرچووی کارگێری
یەک دەرچوو ئایتی و کۆمپیتەر ..
تێبینی /
١-مەرجە ئەو کەسەی فۆڕم پڕدەکاتەوە دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت.
٢-پێویستە زانیارییەکان ڕاست و دروست بن و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە ئەو کەسە لە پڕۆسەکە دەکرێتە دەرەوە..
۳-وەرگرتن بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەدەوام دەبێت(واتە ئەم لینکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کارا دەبێت)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری هەڵەبجە
https://forms.gle/rd8M3XjFSkN7Z8s39
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: