مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: مێژووی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بۆ کات بەسەربردن بووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هێمن کەریم ئەمریکا هەرێمی کوردستان


Mar 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە: "ئەگەر سەیری مێژووی ئەمریکییەکان بکەین لەگەل هاوپەیمانیان تەنها کات بەسەربردن و سود لێ وەرگرتن بووە و بەس. "

د. هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ڕاستی ئەم سیاسەت کردنە یان ئەم هاوپەیمانیە سێبەرانەی کە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دروست بوون خۆیان بە هاوپەیمانی ئەمریکییەکان دەزانن، بەڵی بەڵام هاوپەیمانییەکی تاک لایەنەیە چونکە هیچ دیکۆمێنتێک یان نوسراو یاداشتێک لە نێوان ئەم هێز و هەرێم و دەوڵەتانەدا واژوو نەکراوە لەسەر بەناو هاوپەیمانیوە، بۆیە وڵاتێکی وە ئەمریکا کە جەمسەرێکی سەرزەوی ئەمرۆیە بە لۆژیک و واقیع کاردەکات بۆیە زۆر ئاسانە بەلای ئەمریکییەکانەوە پشت کردنە ئەم جۆرە دەوڵەتانە .

وتیشی،  سەرەڕای ئەم خاڵەلاوازانەی هاوپەیمانان کە باسمان کرد هاو دید و هاوفکری ئەمریکییەکان بوون بۆیە بەئاسانی لە بڕیاردان لە هاوکاری کردن و هاوسەنگی هێزدا پشتیان تێدەکرا. سیاسییەکانی بەناو هاوپەیمانانی ئەمریکا پەروەردەی سیاسی نەکران بەرامبەر ئەمریکییەکان پرۆسەی پەروەردەی سیاسەت لە خودەوە بۆ کۆمەڵ و لە کۆمەڵەوە بۆ هەرێم  لە هەرێمەوە بۆ دەوڵەت وڵات بۆیە ئەم کەلینە دروستبووە کە بەڕون و ئاشکرا درکی پێدەکریت لە وڵاتانی رۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیشدا، چونگە سیاسەت مەدارانی هاوپەیمانان نەیان توانی سێ قۆناغەکەی سیاسەت یان سێ سەردەمەکەی سیاسەت تێبگەن بۆیە هەرگیز نابنە جێگەی متمانەی دەوڵەتیکی وەک ئەمریکا، ئەگەر سەیری مێژووی ئەمریکییەکان بکەین لەگەل هاوپەیماننیان تەنها کات بەسەربردن و سود لێ وەرگرتن بووە وەک بینیمان لە رۆژئاوا چۆ ئەمریکییەکان پشتیان کردە رۆژئاوا، لە هەرێمی کوردستان هەمان سیناریۆی رۆژئاوا دوبارە کرایەوە لەدوای ئەمانە ئەفغانستانمان بینی هاتنی تالیبان و هاوکاری پاکستان بۆ تالیبان و کەمکردنەوەی هیزی سەربازی لە عیراق ئەمانەو چەندینی تریش نویترینیان لە نزیکترین کاتدا شەرەئاگراوییە نایەکسان بوونیە کەی ڕوسیا و ئۆکرانیابینرا کە ئەمریکییەکان بۆچەندجاری تر پشت لە هاوپەیمانانیان دەکەن.

ڕونیشیکردەوە، جارێکی تر ئەمریکییەکان بوونە بێ متمانەیی ناتۆ و یەکێتی ئەورووپاو ئەوهەرێم و دەوڵەتانی یەکێتی سۆڤییەتی جاران، دەبێت تێبگەین کە ئەمریکییەکان هەرگیز نابنە بەناوهاوپەیمانی ئەم وڵاتانەی ئاماژەمان پێکردن وەک محمد ماغوت دەڵێت: ئەمریکییەکان چێشتخانەیەکی باشی سیاسییان بۆخۆیان دروست کردووە و بە ویستی خۆیان خواردنی سیاسی ئامادە دەکەن و ڕوسیا دەکەنە تەباخ و ئاگردان و لێنەری خواردنەکەیان وئەورووپاش ئامادەکاری سفرە و مێزەکەیان بۆدەکات بریا بەم شێوەیە نەدەبوو ، ئۆکرانیاش وەک هەموو ئەوناوچانەی دیکە کەباسمان کرد بوونە قوربانی بەڵێنە بێ بنەماکانی ئەمریکییەکان.

کامەران کەریم