بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق پەرلەمان سەرۆک کۆمار


Mar 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار. 

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکاتی محەمەد حەلبوسی و بە ئامادەی 238 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، 203 پەرلەمانتار دەنگیان داوە بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن، لە بەرامبەردا 62 پەرلەمانتار ڕەتیان کردووەتەوە

لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق تەنها ئەو بڕیارە درا و دانیشتنەکە هەڵگیرا

دوای ئەوەی 7ی شوبات پەرلەمانی عێراق نەیتوانی کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆکایەتی پەرلەمان جارێکی تر دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە بۆ تۆمارکردنی کاندیدانی سەرۆک کۆمار

بەڵام ڕۆژی 1ی ئازاری 2022، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت بە بڕیاری پەرلەمان بێت نەک سەرۆکایەتی

دادگای فیدڕاڵی لە بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نییە ئەو بڕیارە بدات و پێویستە پەرلەمان جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بکاتەوە.