بازرگانانی سلێمانی: خۆراکی پێویست لەکۆگاکاندا هەیە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی خۆرک


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

بازرگانانی سلێمانی دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کەخواردەمەنی و کاڵای پێویست لەکۆگاکاندا هەیەو پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات و قائیمقامیەتی سلێمانیش بەوردی چاودێری بازاڕ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ سێشەممە بەئامادەبونی نوێنەری پەرلەمانی کوردستان و قائیمقامی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆری بازرگانان و بەرپرسی فەرمانگە پەیوەنددارەکانی سلێمانی  کۆبونەوەک لەژوری بازرگانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، دڵنیایی تەواو دەدەینە هاوڵاتیان کەخۆراکێکی زۆرمان لەعەمبارەکاندا هەیەو پیویست بەدڵەڕاوکێ ناکات، ئێمە ئەزمونی ماوەی کەرەنتینەی کۆرۆنامان هەیە کەبەهاوکاری هەموو لایەک توانیمان سەرکەوتوانە تێیپەڕێنین و هیچ گرفتێکی گرانی و نەبونی خواردەمەنی لەسلێمانی ڕوینەدا.

قائیمقامی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هەموو کارئاسانیەک بۆ بازرگانەکان دەکەین بۆ هێنانی خواردەمەنی و هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن لەبەرزبونەوەی نرخ و هەموو لیژنەکانیشمان ڕاسپرادووە هەرکەس نرخی کاڵاو شمەک گران بکات ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەبێتەوە.

عوسمان سێدەری سەرۆکی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان سوپاسی سەرجەم بازرگانەکانی کردوو وتی: پێویستە بەهەموو لایەکمانەوە هەوڵبدەین بژێوی و ژیانی هاوڵاتان لەپێشینەی کارەکانمان بێت بتوانین ژیان و گوزەران و هاوڵاتیان هێڵی سور بێت.

سیروان محمد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، بەردەوام لەپەیوەندیداین لەگەڵ برا بازرگانەکانمان بۆ بەرەوپێش بردنی کەرتی بازرگانی و پیسەسازی لە شارەکەمانداکەخۆشبەختانە ئێستا سلێمانی بووەتە سەنتەری ناردنە دەرەوەی خواردەمەنی بۆ شارەکانی تری عێراق کۆگاکانمان خواردەمەنی پێویستی عەمباکراویان تێدایە.

بازرگانان و کۆمپانیاکانی خوراکیش دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە ماددەی خۆراکی زۆری عەمبارکراومان لە عەمبارەکاندا هەیە و بەردەوامیش خواردەمەنی و کاڵاکانمان لەمەرزەکانەوە دێنە ناو شاری سلێمانی و هیچ بازرگانێکیش نابێتە هۆکاری گرانفرۆشی.

کامەران کەریم