ژوری ئۆپراسۆنی چاودێری ئابووری هەڵەبجە لە دیوانی قايمقامیەت کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دا + وێنە
(0) /
ژوری ئۆپراسۆنی چاودێری ئابووری هەڵەبجە لە دیوانی قايمقامیەت کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دا .
نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران له ڕۆژی يه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 13 ی ئازاری 2022 له ته‌وه‌رێكدا به‌رێزان وه‌زيری ناوخۆ و پارێزگار و سه‌رپه‌رشتياری ئيداره سه‌ربه‌خۆكان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانی حكومه‌ت به‌شداربوون تێدا ڕاسپارد بۆ چاودێريكردنی بازاڕه‌كان و نرخی شتومه‌ك، له‌سه‌رڕاسپارده‌ی وه‌زيری ناوخۆ به‌رێز جه‌نابی پارێزگار و به‌رێزان جێگرانی پارێزگار وقايمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانی تايبه‌ت به‌و بابه‌ته دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی يه‌كه‌م له رێكه‌وتی 15/3/2022 دا و ڕاسپاردنی به‌رێزقايمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ڕۆشنايی فه‌رمانی ژماره 72413 له رێكه‌وتی 15/3/2022 ی ديوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له ديوانی قايقاميه‌تی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدا به ئامادبوونی سه‌رجه‌م لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانی تايبه‌ت به‌و بابه‌ته، دوای گفتوگۆ و خستنه ڕووی پێشنيارو سه‌رنجه‌كان ئه‌م بڕيارانه‌ی خواره‌وه په‌سه‌ندكران:
1. دروستكردنی ژوری ئۆپراسيۆن به سه‌رۆكايه‌تی قايمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی هه‌له‌بجه .
2. دروستكردنی كۆگايه‌ك بۆ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
3. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و كار ئاسانی بكرێت بۆ سه‌رجه‌م بازرگان و ژووره بارزگانييه‌كان.
4. ليژنه‌يه‌كی باڵا دروست بكرێت پاشان دروستكردنی ليژنه‌يه‌كی تايبه‌تمه‌ند بۆ چاودێريكردنی نرخی شتومه‌ك و پێداويستييه خۆراكييه‌كان.
5. سزادانی هه‌موو ئه‌و بازرگان و كه‌سانه‌ی ده‌بنه هۆی قۆرغكاری گرانبوونی نرخی شتومه‌ك.
6. ليخۆشبوون له ڕسوماتی گومركی پێداويستييه خۆراكييه‌كان.
7. هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانيا خۆراكييه‌كان بكرێت بۆ دابينكردنی بڕی خۆراكی پێويست.
8. كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی كه‌ره‌نتينه‌ی ڤێتنه‌ری.
9. گرتنه‌به‌ری ميكانيزمی گونجاو و چاره‌سه‌ركردنی قه‌يرانی سوته‌مه‌نی به تايبه‌ت به‌نزين نۆرماڵی عێراقی
(690) دينار.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: