وەزارەتی بازرگانی عێراق داواکاریەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی گەنم


Mar 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بازرگانی عێراق داواکاریەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەشە گەنمی پارێزگاکە جێبەجێ کرد.

لەڕاگەیەنراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە،  وەزارەتی بازرگانی عیراق داواکارییەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ کرد، دوای ئەوەی وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوی ژمارە (٢٠٤)مان لە رێکەوتی ٢٠٢٢/٣/١٣، ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد، بۆ بەشە گەنمی پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی یەکی ٢٠٢٢ کەلەکۆی (٢٣) هەزار تەن تەنها (٥) هەزار تەن گەیشتبوو.

دوای ئەوەی بەرێز د.ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی ٢٠٢٢/٣/١٤،  نوسراوەکەی لەماوەی (٢٤) کاتژمێردا گەیاندە بەرێز د.علاء الجبوری وەزیری بازرگانی عێراق، جەنابیان راستەوخۆ بڕیاریدا بەپەلە تەواوی بەشە گەنمی نەک هەر پارێزگای سلێمانی بەڵکو هەرێمی کوردستان بنێرن.

 لەوبارەیەوە ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ بەرێزان جەنابی وەزیرو  د.ئاسۆ فەرەیدون.

کامەران کەریم