گیانلەدەستدانی چوار یاریزان لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە کۆیە
(0)
لەرووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی کۆیە - هەولێر چوار یاریزان گیانیان لە دەستدا کە دانیشتوی بنەسڵاوە و پردێ و قوشتەپەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند لە ڕێگەی کۆیە - هەولێر نزیک گوندی گۆمەتاڵ لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی ( مازدا و ئەتیکۆ ) ٤ کەس گیانی لە دەستدا و ٢ کەسیش زامدار بوون".
ئۆتۆمبێلى مازداکە ٥ کەسی تێدا بووە ٤ مردوو یەک بریندار هەیە، شۆفێری ئەتیکۆش برینداربووە.
تێبينيێك بنێرە: