وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەوامی فەرمییەوە بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی ڕەمەزان


Apr 03, 2022

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی کاتەکانی دەوام لەمانگی رەمەزاندا بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی کاتژمێرێک لە ماوەی دەوامی فەرمی لە ناو دیوانی وەزارەتی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕۆژی شەممە لە گشتاندنێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی کاتەکانی دەوام لەمانگی رەمەزاندا، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی پێیاندراوە بڕیاریدا بە:
١-دەوامی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەراتییە گشتییەکان و هەر دامودەزگایەکی دیکەی تەندروستی کەوا لە رۆژانی شەممە دەوامی نییە، لە رۆژەکانی دیکەی هەفتەدا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە و لە کاتژمێر٣ی دوانیوەڕۆوە بۆ کاتژمێر ٢ی دانیوەڕۆ دەبێت.
٢-نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە لە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆوە بۆ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ.
٣-خزمەتگوزارییەکانی دوای دەوامی فەرمی وەکو "نۆرینگە میللییەکان و راوێژکارییەکان" و "نیمچە تایبەتەکان" بەهەمان شێوە یەک کاتژمێر لە کۆتایی دەوام کەمدەکرێتەوە.
٤- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان و نۆرینگە ئێشکگرییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی کەوا دەوام بەشێوەیەکی ئێشکگر دەبێت، لە رێگەی بەڕێوەبەر و بەرپرسی پەیوەندیدار بە خشتە و فەرمانی کارگێڕی ئێشکگری دەوامەکانیان رێکدەخرێتەوە.
کامەران کەریم