ئاکادیمیای ئۆسکار دانیشتنی توێژینەوەی ئاژاوەکەی ویل ئیسمیتی ۱۰ ڕۆژ خستە پێش

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئۆسکار ویل ئێسمیت


Apr 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

 ئاکادیمیای ئۆسکار دانیشتنی تایبەت بە توێژینەوەی سزای ویل ئێسمیتی ۱۰ ڕۆژ خستە پێشەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەندامانی بەڕێوەبەری ئاکادیمیای ئۆسکار هەینی ٨ی ئاپریل بۆ باسکردن لە سەر  ئاکامەکانی لێدانی زلەکەی ویل ئێسمیت لە کریس ڕاک کۆ دەبنەوە.

 ئەم دانیشتنە سەرەتا بڕیار بوو ۱٨ی ئاپریل بەڕێوە بچێت بەڵام پاش دەس لە کار کێشانەوەی ئێسمیت لە ئاکادیمیای ئۆسکار،ئەم کۆبوونەوە ۱۰ ڕۆژ زووتر بەڕێوە دەچێت.

 لە نامەیەک کە بۆ ئەندامانی بەڕێوەبەری ئۆسکار نووسراوە جەخت کراوە، لە باتی دانیشتنی پێشوو کە لە ۱٨ی ئاپریل دا بوو، دانیشتنی نوێ لە ٨ی ئاپریل بەڕێوە دەچێت.

 لە ئەم نامەیەدا کە لە لایەن دەیڤیید ڕابین، بەرپرسی ئاکادیمیای ئۆسکارەوە واژۆ کراوە هاتووە: پاش دەس لە کار کێشانەوەی ویل ئێسمیت لە ئەندامێتی ئاکادیمیای ئۆسکار، ئیتر ڕێگایەک بۆ سزادانی ئەم ئەکتەرە نامێنێتەوە بۆیە باشتر وایە کۆبوونەوەکە زووتر دەس پێبکات.