ئەگەری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە پەرلەمانی عێراق سیادە مەشعان جبوری


Apr 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێک پێشبینی ئەگەری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات، بێت‌و بنبەستی سیاسی بەردەوام بێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌شعان جبووری پەڕلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانی "سیادە" لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ڕایەگەیاند: لەژێر سایەی بەردەوامبوونی بنبەستی سیاسیی ‌و پێکنەهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یەکێک دەبێت لە بژاردەکان، بەتایبەت کە چەند مانگێک بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراقدا تێپەڕیوە.

جبووری ئاماژەی بەوەش دا:"ئەوە دەزانین کە چ بارگرانییەک دەکەوێتەسەر شانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان‌ و هەموو دەوڵەت، ئەگەر هات ‌و پەڕلەمان دەنگ بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆیی ‌و داواکردن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی نوێ بدات".

ڕاشیگەیاندووە:"قسەکردنمان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان جۆرێک نییە لە مانۆڕکردن یان لە بۆشاییەوە نەهاتووە، بەڵکو بژاردەیەکە ئەگەر بێت‌و بنبەستی سیاسیی هەر بەردەوامبێت پەنای بۆ دەبەن".

شیاوی باسە جبوری پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سیادەیە کە بەشێکە لە هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر، پارتی‌ و سوننەکان.