ڕەزامەندیی ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕەوتی دانوستانی ئەتۆمی

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ڕێبەر شۆڕشی ئیسلامی ئەتۆمی


Apr 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕەزامەندیی خۆی لە ڕەوتی دانوستانی ئەتۆمی وڵاتەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند: لە دانوستانی ئەتۆمیدا کارەکان لەسەر ڕەوتێکی باش دەڕواتە پێشەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە نابێ بەرنامەڕێژیی کاری بە هیچ لەونێک ببەسترێتەوە بە دانوستانی ئەتۆمی.

ئاماژەئ بەوەش دا: لە دانوستانەکان لەمەڕ پرسی ئەتۆمی کارەکان بە باشی بەرەوپێشەوە دەڕوات و شاندی دانوستانکار، وردەکارییەکان بە سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و لایەنی پێوەندیدار ڕادەگەیێنێت و بڕیاری دروست دەدرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە مەنزومەی هێزی کۆماری ئیسلامی و دەستکەوتەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، ئێرانی کردۆتە نموونەیێک بۆ گەلان و بێ هیوا کردنی گەل و بانگەشەی بن بەست، غەدرە لە گەل و شۆڕش.