بەرهەمهێنانی جۆرێکی نوێێ خانەی لەشی مرۆڤ

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە خانەیلەش پزیشکی چین


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

توێژەرانی خەڵکی چین بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەیەک کە کەردوویانە، جورێک خانەی بنەڕەتی پڕهێزیان لە خانەی سوماتیکی مرۆڤ بەرهەم هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، توێژەرانی خەڵکی چینی زانستگای پەکین توانیویانە ڕەوتێ ساز بکەن بۆ دووپات کردنەوەی بەرنامەڕێزی خانەی کیمیاوی.
پێشتر بۆ دووپات کردنەوەی بەرنامەرێزی خانەی لەش یان ئەندامگەلی مرۆڤ و بۆ پێکهێنانی خانەگەلی بنەڕەتی پڕهێز، لە ئەندامی سەرەکی خانە وەکوو سیتوپلاسم ئوسایت کەڵک وەردەگیرا، بەڵام لێکۆلینەوە نوێیەکان دەری خستووە خانەگەلی سوماتیکی لەشی مرۆڤ بەیارمەتی جورێک مولوکوولی کیمیاوی تایبەت دەتوانن ئەزموونی ئاڵ و گوڕی ئلاستیکی بکەن.
هەر بەم هۆیە توێژەران جورێک ماکی کیمیاییان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێ خانەکان جیابکاتەوە و خانە بنەڕەتیە پڕهێزەکان بەو تایبەتمەندیە و کە پەیوەندیدار بێت لەگەڵ خانەگەلی ئاو لەمە پێک بهێنێت.
بە وتەی پسپۆڕ و زانا(دنگ) ئەم ڕەوتە نوێیە بۆ بەرنامەڕێزی دووپاتی کیمیاوی لە ڕەوتە ئەزموون بووەکانی پێشوو زۆر پارێزراوتر و ئاسایترە.
توێژەران لەو باوڕەدان کە ئەم ڕەوتە نوێیە دەتوانێت خۆی لە زانستی جیهاندا جێگۆڕ بکات و ئیمکانی پەروەردەی خانەگەلی مرۆڤ، بە کارکردی جۆراوجۆر بەدی بهێنێت، بە شێوازێک کە پیزیشکان لە داهاتوودا بۆ دەرمانی نەخۆشییە سەخت و ئەستەمەکان کەڵکی لێ وەربگرن.