دانەوەی قەرزەکان بە ئێران لەلایەن عێراقەوە دەستپێدەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کارەبا ئێران عێراق قەرز ئالی ئیسحاق


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە کارە سەرەتاییەکانی دانەوەی قەرزەکانی عێراق بە ئێران ئەنجام دراوە، وتی: بە گوێرەی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ڕەوتی ئاسایی پێدانەوەی قەرزەکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەحیا ئالی ئیسحاق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیرنا باسی لە وردەکارییەکانی سەفەری کەفیلی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ ئێران و گفتوگۆ لەمەڕ پێدانەوەی قەرزەکانی عێراق بە ئێران کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە قەرزەکانی عێراق بە ئێران بە دوو بەشی حکومی و کەرتی تایبەت دابەش دەبێت، ڕایگەیاند بڕیارە بڕی یەک ملیار دۆلار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێتەوە بە ئێران و کارەکانی ئەنجام دراوە.

وتیشی: ٩ ملیار دۆلاری داواکاریی  ئێران لە کەرتی تایبەتی عێراق هەیە و لەمەشدا هیچ کێشەیێک لە سیستەمی پێدانەوەی ئەم قەرزە نییە.

بەرپرسە ئێرانییەکە هەروەها ئاشکرای کرد کە لە سەفەری وەزیری کارەبای عێراق بۆ ئێران لەسەر بەردەوامیی هەناردەکردنی کارەبای ئێران بۆ عێراق ڕێککەوتن کراوە.