ئێران: دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیاوە لای ئێمە قبووڵکراو نییە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران بەنداو ئەرەس دیجلە فورات


May 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ سیاسەتی ئاویی تورکیا و دروست کردنی بەنداو لە لایەن ئەو وڵاتە لە سەر ئەو ڕووبارانەی دەڕژێنە ناو خاکی ئێرانەوە، هۆشداریی دا.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵات، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بۆ ئێران جێی قبووڵ نییە وڵاتی دۆست و دراوسێ بە دروست کردنی بەنداو، کاریگەریی سلبی بخاتە سەر ژینگەی ناوچەکە و بۆ ئێمە و دانیشتوانی ناوچەکە ئاریشە و کێشە دروست بکات.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیاری جەلال مەحمود زادە نوێنەری مەهاباد لەمەڕ سیاسەتی ئاویی تورکیا و دروستکردنی ژمارەیێکی زۆر بەنداو لە سەر ڕووبارەکانی دیجلە و ئەرەس، ڕایگەیاند لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا دوو جار بە دیدار و چەندین جار لە ڕێگای تەلەفوونەوە ئەم بابەتەم لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەم باس کردووە و بڕیارە لێژنەی هاوبەش بۆ ئەم پرسە پێکبهێندرێت.
ڕاشیگەیاند؛ تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دروستکردنی بەنداو تەنیا بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبایە، بەڵام گومان لەمە دا هەیە و ئەم گومانانە بە لایەنی تورک راگەیێندراون و ئەوان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستییەکیان بەم ئاوە نییە و لە زستاندا خەزنی دەکەن و لە هاویندا بەری دەدەنەوە.