بەهۆی گازەوە لەپێنجوێن ٣ کەس سوتان

(0) / / کردستان / زایەڵە سوتان پێنجوێن


May 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەخۆشخانەى گشتى پێنجوێن بڵاویکردەوە، بەهۆى لێچوونى غازەوە، ماڵێک گڕدەگرێت و سێ کەسیش تێیدا دەسووتێن.

بەگوێرەىراگەیەنراوێکى نەخۆشخانەکە، پاش نیوەڕۆی سێ شەممە، لێچوونی غاز لەماڵێکدا لەناو پێنجوێن، بووە هۆی برینداربوون و سووتانی سێ کەسی ماڵەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی فریاکەوتن و بەشێک لە کارمەندانی بەشەکانی ترو پزیشکانى پسپۆڕی نەشتەرگەری بەزوویی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ بریندارەکان کردو ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران .

کامەران کەریم