چوارەمین نێردراوەی ئاسمان پێوی چانگ ئەی 5 بۆ سەر زەوی

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئاسمان پێو زەوین خاک لێکۆڵینەوە هەمەڕەنگ


May 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - چین ڕایگەیاند چوارمین نێردراو لە جۆرەکانی خاکی مانگ کارێک کە ڕاسپاردەی(چانگ ای 5) کرا بوو، گەیشتە سەر گۆی زەوین و ڕادەستی ڕێکخراوەکانی لێکوڵینەوە کرا.

پاش لەوەی ئاسمان پێوی بێ سەرنشین چانگ ئەی 5 ناردەی ئەستێرەی مانگ کرا جورگەلێ لە خاک و بەردی ئەوێ، گواستەوەو بۆ سەر گۆی زەوین. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پاش لە دەیەکانی 1970 تا ئێستا هیچ هەوڵێ نەدرابوو لە بۆ هاوردنی جورەکان لە قەمەری سروشتی زەوینەوە، پاش ڕاسپاردنی کۆڵەری چانگ ای 5 توانی نزیکەی 1731 گرەم لە جورەکانی ئاستی سەرمانگ کۆ بکاتەوە و بیانهێنێ بۆ سەر زەوین.

کەوابوو پاش لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پاش لە سوفیەت، چین بوو بە سێهەمین وڵاتی سەرکەوتوو لە جیهاندا لە بواری گواستنەوەی جورەکانی مانگ بۆ زەوین، دوایین گواستنەوە دەگەڕێتەوە بۆ  ساڵی 1976ی زایین کە لە وڵاتی سۆفییەت(شوروی سابق)دا بە پێی ڕاسپاردەی لونا 24 ڕووی دا.

ناوەندی بەرنامەگەلی فەزایی و دوزیاوەگەلی مانگ،چین ڕایگەیاند تا ئەم کاتە سێ جار جۆرەکانی کۆوە بوو لە مانگی پێشکەش رێکخراوەگەلی لێکۆڵینەوە کردووە و ئێستاکە چوارمین بەسە کە بریتییە لە جورەکانی 7.8 گرەمی لە نێوان زانایانی 11 ڕێکخراوەدا دابەش کردووە.

بەرنامەی کەند و کۆڵ لەسەر مانگ لە ساڵی 2004ی زایینیدا دەستی پێکرد و لەماوەی 5 ساڵدا ئەم وڵاتە توانیویە 5 کۆڵەری ڕوبوتیک ناردەی فەزا بکات کۆڵەری چانگ ای 5 لەساڵی 2019ی زایینیدا چوارمین کۆڵەرێ بوو کە ناردەی بەشە نادیار و نەهێنیەکانی مانگ کرا. ئاست پێوی ئەم کۆڵەرە بە نێوێ یوتا2 ئیستاکە نزیکەی 1000 ڕۆژە لەم بەشەدا خەریکی کەند و کۆڵە.