یەکەی ژمارە ٤ ی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان بەگەڕخرایەوە
(0) /
زایەڵە - دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی، یەکەی ژمارە (٤)ی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان بەگەڕخرایەوە.
ئەندازیار ئەبوبەکر حمد حسێن بەڕێوەبەری وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان رایگەیاند: دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی بەهەوڵ و ماندوبوونی ئەندازیار و تەکنیککار و کرێکارانی وێستگەکە و بەبێ خەرجییەکی ئەوتۆ توانرا یەکەکە بەگەڕبخرێتەوە کە ئەوەش دەستکەوتێکی زۆر گەورەو گرنگە بۆ وێستگەکەمان.
وتیشی: بەگەڕخستنەوەی ئەو یەکەیە ئەگەر کۆمپانیا ئەنجامی بدایە ملیۆنان دۆلار لەسەر حکومەتی هەرێم دەکەوت، بۆیە زۆر سوپاسی سەرجەم کارمەندانی وێستگەکە بەگشتی و ئەو کارمەندانە دەکەم کە بەشداربوون لە ئەنجامدانی بەگەڕخستنەوەی وێستگەکە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: