نوسەرێک بۆ زایەڵە: ترس لە گردنەوەی ئاوی دیجلە و فورات هۆکاری بێدەنگی عێراقە لە داگیرکاریی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئاو ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد


May 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند؛ ئەوەی وایکردووە عێراق بێدەنگ بێت لە داگیرکاری تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا، ترسی عێراقە لەگلدانەوەو گرنەوەی ئاوی ڕوباری دیجلەو فورات.

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نوسەر لەهەرێمی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هیچ جوڵەیەکی تورکیا بەبێ مەبەست نییە، وەک چۆن هیچ هەنگاونانێکی نیە ئەگەر دیوێکی سیاسی نەبێت، بۆیە دروست کردنی بەنداوەکانی ئەلیسۆن، لەسەر ڕوباری فوراتیش هەنگاوێکی دیکەی سیاسی تورکیایە هەم بۆ هەرێمی کوردستان و هەم بۆ عێراقیش، هێزی ئاو لەئێستای تورکیادا لەهێزی ڕەق و هێزی نەرمیش گرنگترە، ئەوەی وایکردووە عێراق بێدەنگ بێت لەداگیرکاری تورکیا لەهەرێمی کوردستاندا، ترسی عێراقە لەگلدانەوە و گرنەوەی ئاوی ڕوباری دیجلەو فورات.

 وتیشی، بمانەوێت یان نا، تورکیا پێگەیەکی جیۆسیاسی گرنگ و گەورەی هەیە، ئەمەش وایکردووە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەسوودی وڵاتەکەیی و دژی تەواوی وڵاتانی دراوسێ و تەنانەت هەندێک وڵاتی جیهانیش بەکاری بهێنێت،بەکارهێنانی ئەم هەڵکەوتە جوگرافییەی تورکیا بۆ لاوازکردنی دراوسێکانی بەکاردەهێنێت، ئەمەش بۆ ئەوەی تورکیا دەستوەردان بکات لەسنووری دراوسێکانیدا و هێزێک و وڵاتێکیش نەبێت ڕووبەڕووی بووەستێتەوە، تورکیا لەم لاوازکردنەدا تاکو ئەندازەیەک سەرکەوتوو بووە.تورکیا بەجۆرێک لەجۆرەکان ئێستا شەڕی بەجەمسەربوون دەکات، ئەمەش لەڕێگەی سوننە، هەندێک حزبی دەستکێشی دەرەوەی تورکیا و ڕێکخراوەتیرۆریستییەکانی سوریا و عێراق و ناوچەکەوە.

ڕونیشیکردەوە، هەنگاوەکانی ئەم وڵاتانە تاکو ئێستا وڵاتانی دراوسێی تورکیانەیانتوانیوە هێزی پێویستی خۆیان دژی تورکیا بەکاربهێنن، تورکیا لەهیچ جوڵەیەکی ئێران و سوریا و عێراق و تەنانەت یۆنانیش ناترسێت، تەنها شتێک تورکیا لێی بترسێت ئەوەیە هەریەکێک لەوڵاتانی دراوسێی لە یارمەتی پەکەکە بدەن و دەستوەردانی ناوخۆیی بکەن و دۆخی ناوخۆ تێک بدەن، بەرلەوەی وڵاتانی دراوسێی تورکیا بتوانن مەترسی بن بۆسەر تورکیا، بەپێچەوانەوە تورکیا لەڕێگەی هێزی ئاوەوە توانیویەتی مەترسی ئەو وڵاتانە بڕەوێنێتەوە.

بۆیە بەبڕوای تایبەتم تورکیا لەهیچ هێرشێکی لۆجستی و هێزی ڕەق ناترسێت هێندەی ئەوەی وڵاتان یارمەتی پەکەکە بدەن دژی تورکیاوسیاسەتەکانی ئاکپارتی و ئەردۆغان.

کامەران کەریم