وەزارەتەکانی بازرگانی ھەرێم و عیراق لە ئەنجومەنی پارێزگا کێشەکانیان تاووتوێ کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئازاد محەمەد ئەمین سلێمانی د.موسەنا ئەمین


May 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازی  کرد لە د.موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  و تیمێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد کە پێکھاتبو لە بەرێوەبەری گشتی بازرگانی، بەرێوەبەری چاودێری خۆراک و بەرێوەبەری چاودێری دروستکراوی دانەوێڵە.

بەئامادەبونی بەرێوەبەرانی پارێزگای سلێمانی(دروستکراوی دانەوێڵە، بازرگانی دانەوێڵە، خۆراکی سلێمانی ، چاودێری بازرگانی، پسوڵەی خۆراک)دوای گفتوگۆیەکی زۆر و راشکاوانە ، ئاماژە بە کەموکورتی وکەمتەرخەمییەکان کرا کە بەشێکیان پەیوەندیدارن بە :

١-وەزارەتی بازرگانی عێراق.

٢-وەزارەتی بازرگانی هەرێم.

٣-بەرێوەبەرایەتیەکانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی هەرێم لەپارێزگای سلێمانی.

لەکۆتاییدا بڕیار درا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی زیاتربەمەبەستی چارەسەری ریشەیی.

کامەران کەریم