پرۆژەی دروستكردنی شەقام و تۆڕی ئاو لە كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە كەسنەزان پڕۆژە ئاوەدانی


May 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆژەی دروستكردنی شەقام و تۆڕی ئاو لە كەسنەزان بە گوژمەی ٢٨٨٠٠٠٠٩٩  دینار جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  ڕایگەیاند،بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە هەردوو گەڕەكی حسناوە و كەمئەندامان جێبەجێ دەكرێت كە بە هەزاران كەس لە دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە لێی

سوودمەند دەبن.

پرۆژەكە پێكهاتووە لە درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دروستكردنی شەقام بۆ هەردوو گەڕەكەكانی حسناوە و كەمئەندامان لە سنووری شارەوانیی كەسنەزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، لە ڕێكەوتی 1/9/2021 دەستیپێكردووە و تاوەكوو ئێستاش بەڕێژەی ٩٢٪ی كارەكانی تەواوكراون و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.

گوژمەكەی ٢٨٨،٠٩٩،٠٠٠ دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێرە، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت، دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە دڵخۆشن بە تەواوبوونی پرۆژەكە، بەهۆی ئەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو شوێنانە بەرز دەكاتەوە.

کامەران کەریم