پاداشتی کارمەندانی سەرسندوقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دەنگدان سندووق


May 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئۆفیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پاداشتی کارمەندانی سەرسندوقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت.

ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئۆفیسی سلێمانی ڕایگەیاند،   ئۆفیسیبھەڵبژاردنەکانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریان کردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی (ناوشار) ڕۆژی یەکشەممەڕێکەوتی(٢٠٢٢⁄٥⁄٢٩) دەتوانن بڕی ئەو پاداشتە داراییە وەربگرن کە لە گرێبەستەکەیان دیاریکرابوو بۆیان وە بە پێی ئەم خشتانەی لای خوارەوە:

تێبینی:

١- پێویستە کەسەکە خۆی ئامادەبێت یا بریکارداری  یاسایی .

٢-ناسنامەیەکی ناساندنی فەرمی پێبێت،وە بۆ کەسێک بریکارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندکراوی دادنوسی بریکارداریەکەی پێبێت .

٣-کارتی_بایۆمتری دەنگدانی کەسەکە خۆی پێبێت (کە ڕۆژی دەنگدان لێی وەرگیراوە و دواتر وەریگرتۆتەوە بۆ ئەوانەشی وەریان نەگرتۆتەوە دەتوانن لە ھەمان ئەو ناوەندەی فۆرمی کارمەندبوونی لێ پێشکەشکردبوو وەریبگرێتەوە).       

٤-سەبارەت بەو کەسانەشی لە شارو شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی(دەرەوەی ناوەندی پارێزگا) لە وادەیەکی تر وە ئەو بانکانەش دیاریدەکرێت ھەر لەم پەیجەوە بەمزووانە ئاگادار دەکرێنەوە.

کامەران کەریم