مستەفا کازمی جەختی کرد؛ كاركردن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران

(0) / / عراق / زایەڵە کازمی ئێران عێراق تەندروستی


Jun 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە كاركردن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران كردەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: كازمی پێشوازی لە بەهرام عەینوڵڵا وەزیری تەندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە لە میانی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا.

 هەروەها گرنگی بەهێزكردنی هاریكاریی دووقۆڵی لە بوارە جیاجیا گرنگەكاندا، بەتایبەتی پزیشكی و تەندروستی.

كازمی لەم دیدارەدا جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە مێژوویی و كۆمەڵایەتییە نزیكەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كردەوە، هەروەها پێویستی كاركردن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە خزمەتكردنی هەردوو گەلی دۆست.

لای خۆیەوە وەزیری ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاری لەگەڵ عێراق لە بوارە پزیشكی و تەندروستییەكاندا، هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەردوو وڵات لە كەرتی تەندروستیدا.