کەشناسى هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی خۆڵبارین


Jun 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت وپێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێكی خۆڵبارینی سووك هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی وبومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمرۆِ هەینی بەشێوەیەكی گشتیی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با كەمێك چالاك دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.
کامەران کەریم