بەرگری شارستانی؛ هاوڵاتیان لەپێناو سەلامەتیان ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کوردستان گەرمیان


Jun 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ خۆپارستن لە مەترسیەکانی شەپۆلی گەرما، پێویستە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێبکرێت.

 بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند ،  بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکەمان دەکات، بۆ خۆپارستن لە مەترسیەکانی پێویستە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێبکرێت.

1. لە کاتژمێر (١١ی نیوەڕۆ تا ٤ی ئێوارە) لە ماڵ بمێننەوە و مەچنە دەرەوە.

2. بۆ کاری زۆر پێوسیت نەبێت سەفەری دەرەوەی شار مەکەن.

3. بەنزین نەکردن لەکاتە گەرمەکانی رۆژدا، وەک لە خاڵی یەکەم دیاریکراوە، لەگەڵ کردنەوەت قەباغی تانکی بەنزین رۆژانە (٢ تا ٣) جار بەمەبەستی کەمبونەوەی غازی ناو تانکی.

4. جێنەهێشتنی ئەم کەرەستانە ناو ئۆتۆمبیل کە مەترسی گڕگرتنیان لێ دەکرێت. (پیکنیک، چەرخ، هەموو جۆرەکانی بۆن خۆشکەر، کێبڵ و شاحینەی موبایل، پاوەربانک.

5. داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەمەبەستی خۆفێنک کردنەوە روو نەکەنە رووباری سیروان، چونکە لە رووی تەندروستی و رێنماییەکانی بەرگری شارستانی گونجاو نیە بۆ

مەلەکردن.

6. ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی شار و شارۆچکەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان دەکەینەوە، لەکاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێکدا راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی (١١٥) بۆ بەهاناوەچوونیان.

کامەران کەریم