بە فەرمانی کازمی؛ 100 هەزار دینار زیاتر بۆ هەر تۆنێك گەنم بە جوتیاران دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جوتیار گەنم کازمی


Jun 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كازمی فەرمانیكرد 100 هەزار دینار زیاتر بۆ هەر تۆنێك گەنم بدرێت بە جوتیاران.

محەمەد خەفاجی وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیاند، بڕیاردرابوو 100 هەزار دینار زیاتر بۆ هەر تۆنێك گەنم بدرێت بە جوتیاران، سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە ئەو پارەیە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بدرێت بە جوتیاران.

وەزیری كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایكرد، پارەی ساڵی 2021ی گەنمی جوتیاران كە هێشتا نەدراوە، بە فەرمانی سەرۆك وەزیران بە زووترین كات دابەشدەكرێت و بڕەكەی 605 ملیار دینارە.

پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدابوو تۆنێك گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بە 750 هەزار دینار بكڕێت، دواتر حكومەت 100 هەزار دیناری بۆ هەر تۆنێك زیادكرد و بڕیاریدا ئەمساڵ نرخی تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار بێت.

کامەران کەریم