بۆچی بەنزین لەعێراق هەرزانە و لە کوردستان گرانە؟

(0) / / گفتگو / زایەڵە غالب محەمەد بەنزین نرخ گرانی هەرێم


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بۆ زایەڵە ڕوون دەکاتەوە بۆچی بەنزین لەعێراق هەرزانەو لەکوردستان گرانە

غالب محەمەد  عەلی  ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند ،  بۆ بەنزین لە عیراق بە (٤٥٠) دینارە ، لە هەرێمی كوردستان بە (١٢٠٠) دینارە ،حكومەتی عیراق بەرمیلێكی نەوت دەفڕۆشیت لە دەرەوە بە ١١١بدوڵار بەڵام لە ناوخۆ پاڵاوتگە دەدرێت بە ٤دوڵار ، بۆ ئەوەی سوتەمەنی بەنرخێكی ئەرزان بە هاوڵاتیان بدڕێت ،بەڵام لە  دەسەڵاتی هەڕێم بە پێچەوانە بەرمیلێكی نەوت دەفڕۆشیت لە دەرەوە وڵات بە 93 دوڵار بەڵام لە ناوخۆ پاڵاوتگە دەدرێت بە 100 دوڵار ، بۆ ئەوەی بەگران سوتەمەنی بفڕۆشرێت بە هاوڵاتیان  بۆ ئەوەی كۆمپانیای كار گروپ  و قەیوان و ستێر گڕوپ و كورد نەفت و ئۆیل كورد و ساوس كوردستان سودمەند بن .

وتیشی، دەبێت ئەندام پەرلەمانەكانی دەرەوەی دەسەلات بە هەموویان بەنوسراوە   دوای كۆبوونەووی نائاسای بكرێت ولە كۆبوونەووی پەرلەمان دەنگی لە سەر بدرێت كە دەبێت پاڵپشتی  سوتەمەنی بكرێت ،خەڵكیش دەبێت پشتیوانیان بەكات بە خۆپیشاندان ،  گەر نا هەر قسەیەك و هەر كارێك لە دەرەوەی بڕیاری پاڵپشتیكردن  سوتەمەنی وەك پاراسیتۆڵ وایە بۆ نە خۆشی شێرپەنجە.

کامەران کەریم